بهرێوهبهرایهتى پۆلیسى سلێمانى بڵاوی كردهوه كهلەماوەی هەفتەی ڕابردوودا مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی سەید سادق سێ تۆمەتبار دەستگیردەكەن و دەستیش دەگرن بەسەر چەكێكی جۆری كڵاشینكۆفدا.
راشیدهگهیهنن، لەدرێژەی كارو چالاكییەكانی بەش و بنكەكانی سەربەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی سەید سادق سێ تۆمەتباریان دەستگیركرد بەجۆرێك :
تۆمەتبارێك دەستگیركرا بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی كە تۆمەتبار هەستاوە بەدزینی پارەو كەلو پەل و مۆبایل لە هاوڵاتیان.
لەئێستادا تۆمەتبار (ع ، ب ، و ) كەپێشینەی تاوانی دزی هەیە ، بەفەرمانی بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
لەهەڵمەتی گەڕان و پشكنینی شەوانەی مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی سەید سادق تۆمەتبارێك بەپێی ماددەی 21ی چەك دەستگیركرا و دەستیش گیرا بەسەر چەكێكی جۆری كڵاشینكۆفدا كە بە تۆمەتبار بووە.
پۆلیسى سلێمانى ئاماژه بهوهش دهكات كه تۆمەتبارێكی تر دەستگیركرا كە هێرشی كردبووە سەر فەرمانبەری حكومەت لەكاتی دەوامی ڕەسمیدا ، لەئێستادا تۆمەتبار بەفەرمانی بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 229 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.