به‌پێى میدیا عێراقییه‌كان، خۆپیشانده‌ران له ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق به‌رده‌وامن و خۆپیشانده‌ران له پاریزگاى به‌سره رێگاى سه‌ره‌كى ده‌رگاكانى كیڵگه نه‌وتى رومێله و ئه‌رتاوى و بیره نه‌وتى 22 یان له رۆژئاواى پارێزگاى به‌سره داخست.
به پێى میدیا عێراقییه‌كان، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17ى كانوونى یه‌كه‌مى 2019، خۆپیشانده‌ران له پارێزگاى به‌سره چوونه‌ته به‌رده‌م ده‌رگا سه‌ره‌كییه‌كانى كێڵگه نه‌وتى رومێله و ئه‌رتاوى و بیره نه‌وتى 22ى رۆژهه‌ڵاتى به‌سره و رێگه‌یان نه‌داوه كارمه‌ندان و كرێكارانى كێڵگه‌كه بچنه سه‌ر كاره‌كانیان.
هاوكات له هه‌واڵه‌كه‌دا باس له‌وه‌شكراوه، خۆپیشانده‌ران به‌هۆى نه‌بوونى هه‌لى كار و نه‌بوونى ناویان له 2000 پله‌ى وه‌زیفى، داواكارن له حكومه‌تى عێراقى له شوێنى خۆپیشانده‌ران ئاماده‌بێ و چاره‌سه‌رى ئه‌و كێشه‌یه بكات.
له سه‌ره‌تاى مانگى تشرینى یه‌كه‌مه‌وه خۆپیشانده‌ران له شاره‌كانى ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق دژى به‌هه‌ده‌ردانى سه‌روه‌ت و سامانى وڵات و گه‌نده‌ڵى و نه‌بوونى هه‌لى كار و خزمه‌تگوزارى گشتى ده‌ستیپێكردووه و تا ئێستا لانیكه‌م 492 كه‌س له خۆپیشانده‌ران كوژراون و 17 هه‌زار كه‌سیش برینداربوون.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.