دوێنێ دووشه‌مه ئه‌و مۆڵه‌ته‌ی كه له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا دیاریكرابوو بۆ ده‌ست نیشانكردنی كه‌سێك بۆ سه‌رۆكوه‌زیران كۆتایی هات، چونكه به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه سه‌ركۆمار نه‌یتوانی كه‌سێك بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی حكوومه‌تی داهاتوو ده‌ست نیشان بكات.
به‌پێی ده‌ستوور، دوای په‌سه‌ندكردنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ، ده‌بێت سه‌ركۆمار له ماوه‌ی ١٥ رۆژدا كه‌سێكی دیكه‌ی بۆ سه‌رۆكوه‌زیران ده‌ست نیشان بكات، به‌ڵام سه‌رۆكایه‌تی كۆمار رایده‌گه‌یه‌نێت كه له چواری ئه‌م مانگه‌دا نووسراوی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌ده‌ست گه‌یشتووه له كاتێكدا كه به‌پێی ده‌ستوور رۆژی پێنجشه‌ممه دوا مۆڵه‌ته بۆ ئه‌وه‌ی كاندیدێك بۆ سه‌رۆكوه‌زیران ده‌ست نیشان بكرێت.
تا ئێستا هیچ كاندێك بۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی داهاتوو رانه‌گه‌یه‌ندراوه، ته‌نانه‌ت هیچ كاندیدێك نییه كه مایه‌ی ره‌زامه‌ندی پارته‌كان و خۆپیشانده‌ران بێت.
خۆپیشانده‌رانی به‌غدا و شاره‌كانی دیكه‌ی ناوه‌ڕاست و باشوور، هه‌ریه‌ك له فه‌ریقی روكن، عه‌بدولغه‌نی ئه‌سه‌دی، فه‌ریق روكن، عه‌بدولوه‌هاب ساعدی، دادوه‌ر ره‌حیم عه‌گیلی و پارێزگاری پێشووی بانكی ناوه‌ندی، سینان شه‌بیبی و وه‌زیری پێشووتری په‌یوه‌ندییه‌كان، محه‌مه‌د عه‌للاوی-یان بۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی داهاتوو كاندید كردووه و داواش له سه‌ركۆمار ده‌كه‌ن كه یه‌كێكیان ده‌ست نیشان بكات.
هاوكات ئاژانسی هه‌واڵیی فه‌رمی عێراق له ژماره‌یه‌ك سه‌رچاوه بێ ئه‌وه‌ی ناویان ئاشكرا بكات گواستووه‌ته‌وه كه سه‌ركۆمار به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح به لیستێك كه ناوی كاندیدان محه‌مه‌د شه‌یاع سوودانی، ئه‌سعه‌د عیدانی، پارێزگاری به‌سره و مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی، له‌نێودایه، به‌ده‌ست گه‌یشتووه.
هه‌روه‌ها سه‌ركۆمار ناوی ژماره‌یه‌ك كاندید له خۆپیشانده‌ران وه‌رگرتووه كه دیارترینیان دادوه‌ر رائید جوحی-یه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یشكردووه، عادل عه‌بدولمه‌هدی به سه‌ركۆماری راگه‌یاندوو كه دوا مۆڵه‌ت بۆ حكوومه‌تی كاربه‌رێكه‌ر رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتووه.
هاوكات جه‌میل شه‌ممه‌ری، ئه‌ندامی لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی خۆپیشاندانه‌كان له دیاله، گوتی: هه‌ر كه‌سێك له لایه‌ن فراكسیۆنه‌كانه‌وه بۆ سه‌رۆكوه‌زیران كاندید بكرێت، ره‌تی ده‌كه‌ینه‌وه، رێگه ناده‌ین شۆڕشه‌كه‌مان به گۆڕینی ده‌موچاوه‌كان كۆتایی پێ بهێندرێت.
جه‌میل شه‌ممه‌ری گوتیشی:لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌بێت هه‌ر ملكه‌چی ئیراده‌ی گه‌ل بن و پێشتر گوتوومانه كه رێگه ناده‌ین سه‌رۆكوه‌زیرانی داهاتوو كاندیدی پارته‌كانی ئێستا بێت.
له ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی ١٥ رۆژه‌كه ته‌واو بێت، بێ ئه‌وه‌ی سه‌ركۆمار، به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح كه‌سێك بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتوو راسپێرێت، ئه‌وه بۆشایی ده‌ستوور له عێراق دێته ئاواره‌وه كه به‌پێی ده‌ستوور چاره‌سه‌ری ناكرێت.
له‌وباره‌وه ، تارق حه‌رب ئه‌ندامی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی عێراق له لێدوانێكدا روونیكرده‌وه كه عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌رده‌وام ده‌بێت له به‌ڕێوه‌بردنی حكوومه‌تی كاربه‌رێكه‌ر تا ساڵێك ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنیش نه‌كرا.
ناوبراو گوتیشی: به‌پێی ده‌ستوور، سه‌ركۆمار پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران به‌ڕێوه‌ده‌بات له‌و كاته‌ی ئه‌گه‌ر سه‌رۆكوه‌زیران كۆچی داوایی بكات یان بكوژرێت یان برفێندرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.