Erbil 38°C دووشەممە 23 شوبات 13:40

ده‌زگای رۆشنبیری و راگه‌یاندنی پارتی ساڵیادی دامه‌زراندنی ته‌له‌ڤزیۆن و رادیۆی ده‌روازه‌ پیرۆز ده‌کات

به‌هیواین هه‌میشه‌ ده‌نگ و ره‌نگی خه‌ڵك و خواست و داواكارییه‌كانیان بن
کوردستان TV
#7
100%

له‌ په‌یامێكدا ده‌زگای ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی پارتی دیموركراتی كوردستان، ساڵۆگه‌ری دامه‌زراندنی ته‌له‌ڤزیۆن و ڕادیۆی ده‌روازه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌ر و ستافی به‌ڕێوه‌بردن و كادیر و  كارمه‌ندان و سه‌رجه‌م بینه‌ر و بیسه‌رانی ته‌له‌ڤزیۆنه‌كه‌ پیرۆز ده‌كات.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی ده‌زگای ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی پارتی دیموركراتی كوردستان

هه‌ڤاڵانی به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ر و ستافی به‌ڕێوه‌بردن و كادیر و  كارمه‌ندانی ته‌له‌ڤزیۆن و رادیۆی ده‌روازه‌.

به‌ بۆنه‌ی یه‌كه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زراندنه‌وه‌ و په‌خشی (ته‌له‌ڤزیۆن و رادیۆی ده‌روازه‌) به‌ سیسته‌مێكی نوێ و پێشكه‌توو و سه‌رده‌میانه‌ له‌ رووی به‌رنامه‌ و پرۆگرام و ته‌كنیكه‌وه‌، گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی ئێوه‌ی به‌ڕێزو بینه‌ران و بیسه‌رانتان ده‌كه‌ین، ئومێده‌وارین هه‌میشه‌ به‌رده‌وام و له‌ پێشكه‌وتندا بن.

دامه‌زراندنی (ته‌له‌ڤزیۆن و رادیۆی ده‌روازه‌) وه‌كو دوو كه‌ناڵی راگه‌یاندنی ناوخۆیی  له‌و ده‌ڤه‌ره‌ ئازیزه‌دا، ده‌سكه‌وتێكی دیكه‌ی پارتیمان بوو بۆ خزمه‌تگه‌یاندن به‌ هاوڵاتیان و بواری راگه‌یاندن و رۆشنبیری و كلتووری.

ئومێده‌وارین شانبه‌شانی كه‌ناڵه‌كانی دیكه‌ی راگه‌یاندن له‌ رێی به‌رنامه‌ و پرۆگرامه‌كانتانه‌وه‌ رۆڵی خۆتان ببینن له‌ هۆشیاركردنه‌وه‌ و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه‌ و زمان و كلتووری ره‌سه‌نی كوردایه‌تی.

له‌م بۆنه‌یه‌دا وێڕای پیرۆزباییمان، جارێكی دیكه‌ پاڵپشتی و پشتیوانیی به‌رده‌وامی خۆمان بۆ (ته‌له‌ڤزیۆن و رادیۆی ده‌روازه‌) دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌ و به‌هیواین هه‌میشه‌ ده‌نگ و ره‌نگی خه‌ڵك و خواست و داواكارییه‌كانیان بن و، پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتنی زیاتر له‌ كاره‌كانتان به‌ده‌ست بێنن..

ده‌زگای رۆشنبیری و راگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان

17/12/2019

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.