ڕۆژی سێشه‌ممه 17ـی 12ـی 2019 له سه‌لاحه‌ددین سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی پێشوازی له ستیفن هیكی باڵیۆزی تازه‌ی بریتانیا له عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك بارزانی پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی باڵیۆزی تازه‌ی بریتانیا له عێراقی كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا بارودۆخی سیاسیی عێراق و كێشه و ته‌حه‌ددیاتی به‌رده‌م پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق و داوكاریی خۆپێشانده‌ران و هه‌روه‌ها نیگه‌رانییه‌كان له‌باره‌ی سه‌رهه‌ڵدانی بۆشایی ئیداری و سیاسی تاوتوێ كرا.
له به‌شێكی تری ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ڕۆشنایی خرایه سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و بریتانیا و باڵیۆزی بریتانیا له عێراق جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی خوازیاری ئه‌وه‌یه كه هه‌رێمی كوردستان به‌هێز و یه‌كگرتوو بێت.
ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕا له‌باره‌ی بارودۆخی سووریا و مه‌ترسییه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش ته‌وه‌ری تری ئه‌و دانیشتنه بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.