Erbil 38°C یەکشەممە 17 ئایار 05:37

باڵیۆزی کەنەدا خۆشحاڵیی خۆی بە یەکەم سەردانی بۆ کوردستان و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک بارزانی نیشاندا

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق دەكات
کوردستان TV
100%

ڕۆژی سێشەممە ١٧ـی١٢ـی٢٠١٩ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئۆلریک شانون باڵیۆزی نوێی کەنەدا لە عێراق و ئاشلی دۆریک بەرپرسی نووسینگەی باڵیۆزخانەی کەنەدا لە هەولێر كرد.

لە دیدارەكەدا باڵیۆزی کەنەدا وێڕای دەربڕێنی خۆشحاڵیی خۆی بە یەکەم سەردانی بۆ کوردستان و کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆک بارزانی، سەرسامیی خۆی بە پێشکەوتن و سەقامگیریی کوردستان نیشان دا و ڕۆڵی سەرۆک بارزانی لە پڕۆسەی سیاسی و سەرکردایەتییکردنی شەڕی تێکشکاندنی داعشدا بەرز نرخاند.

ئۆلریک شانون پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بە گرینگ لەقەڵەم دا و جەختیشی کردەوە کە ئەو هاوکاری و هەماهەنگییەی کەنەدا لە شەڕی داعشدا لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیبووە بەردەوام دەبێت و چاویان لەوەیە لە هەموو ئاستەکاندا پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان پەرە پێ بدەن.

سەرۆک بارزانی وێڕای پیرۆزبایی لە باڵیۆزی کەنەدا بەبۆنەی دەستبەکاربوونی لە ئەرکە نوێیەکەی، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و پشتیوانیی خۆیشی بۆ زیاتر پێشخستنی پەیوەندییەکانی کەنەدا و هەرێمی کوردستان دەربڕی.

بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە، پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا و مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر تەوەرێکی دیکەی ئەو كۆبوونەوەیە بوون.

 

1

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.