سه‌رباری داگیركاری و بوونى هێزی سه‌ربازی له‌كه‌ركوك ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 17 ى 12 ى 2019 ، رۆژى ئاڵای كوردستان به‌رز راگیرا
هه‌ڵۆ جه‌باری په‌یامنێری كوردستان رایگه‌یاند ، قوتابخانه‌ى چراخان له‌گه‌ره‌كی په‌نجا عه‌لی به سه رپه رشتی مامۆستا په روین فاتح سه‌رپه‌رشتیاری خویندنی کوردی به سرودی نیشتیمانی ئه ی ره قیب ئه‌م بۆنه‌یه به‌رز راگیرا‌و ئاڵای كوردستان به‌رزكرایه‌وه.
هه‌لۆ جه‌باری په‌یامنێری كوردستان تیڤى راشیگه‌یاند كه قوتابیان ومامۆستایانی قوتابخانه ی ناوبراویش خۆشحالی خۆیان ده ربری به و یاده پیرۆزه و داواكاربوون له‌هه‌ردوو حكومه‌تى ناوه‌ندی و هه‌رێمی كوردستان دۆخى كه‌ركوك ئاسایی بكرێته‌وه
په‌یامنێری كوردستان تیڤى وتیشى كه‌هه‌ر ئه‌مرۆ له‌رۆژى ئاڵای كوردستاندا له‌ناوه‌ندی ئه‌حمه‌دی خانى ئه‌م بۆنه‌یه له‌لایه‌ن قوتابیان و مامۆستایان به‌به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاڵای كوردستان به‌رز راگیرا
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.