وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه ، كه‌ئه‌مرۆ سێشه‌ممه ، 17 ى 12 ى 2019 ، به ئاماده‌بوونی سەربەست لەزگین بریکاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و سه‌رۆك و جێگرانی هه‌یئه‌ی ئه‌ركان و تیمێكی راوێژكارانی سه‌ربازیی هاوپه‌یمانان و ژماره‌یه‌ك له ئەفسەرانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، له رێوڕه‌سمێكدا رۆژی ئاڵای كوردستان به‌رز و پیرۆز راگیرا.
رایده‌گه‌یه‌نن ، كهسەرەتای مەراسیمەکە به به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان و خوله‌كێك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی کوردستان و مارشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ی ره‌قیب ده‌ستپێكرد.
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێم ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه له مه‌راسیمه‌كه‌دا سەربەست لەزگین بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و تیایدا رۆژی ئاڵای كوردستانی به‌رز نرخاند و وتی : ئاڵا لە رۆژێکی پڕ لە شکۆ و شانازیدا لە رۆژی 17/12/1945 بە فەرمی و بە مارشی نەتەوەیی ئەی رەقیب لە کۆماری کوردستان لە مهاباد بەرزکرایەوە، پەرلەمانی کوردستانیش لە ساڵی 1999 بە بڕیارێکی فەرمی و بە یاسا ئەم رۆژەی وەک رۆژی ئاڵا ناساند و له‌و رۆژه‌وه هه‌موو ساڵێك لە کوردستان ئەم یادە بەرزو پیرۆز رادەگیرێت.
بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە راشیگه‌یاندووه كه : وه‌ك ده‌زانن ئاڵا پێناسه‌و ره‌مزی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كه و ئێمه‌ی كوردیش خاوه‌ن ئاڵای تایبه‌تی خۆمانین، کە بە خوێنی سەدان هەزار رۆڵەی کورد لە کچ و کوڕە قارەمانەکانمان بەدی هاتووە.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كه‌یدا سه‌ربه‌ست له‌زگین له‌م بۆنه‌یه‌دا سڵاوی وه‌فاداری بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان وخانه‌واده سه‌ربه‌رزه‌كانیان نارد و رایگه‌یاند، بەم بۆنەیەوە سڵاو و رێزی گەرم بۆ خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان ، سڵاوی ئه‌مه‌كداری بۆ گیانی پاکی شەهیدانی رێگای رزگاری کوردستان دەنێرم ، کە خوێنی خۆیان بەخت کردووە لە پێناو شه‌كانه‌وه‌ی ئه‌م سیمبوله نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیه كه ئاڵای كوردستانه، ئه‌و ئاڵایه‌ی قۆناغ دوای قۆناغ وه‌ك ئه‌مانه‌تێكی مه‌زن پارێزگاری لێكراوه، تا گه‌یشتۆته ئه‌مڕۆ، كه ده‌بینین له سایه‌ی پیشمه‌رگه و سه‌ركردایه‌تی كوردستان ئاڵای كوردستان سه‌نگی دیاری هه‌یه.
له كۆتایی وتهكهیهدا بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه وتی، ئاڵا پێناسه و ره‌مزی باڵا‌و دره‌وشاوه‌یه بۆ هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ك، گرنگی و تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و ئاڵایه ئه‌وه‌یه هه‌موو ره‌نگه جیاوازه‌كان كۆده‌كاته‌وه، بۆیه ئه‌ركه له‌سه‌ر هه‌موومان به پیرۆزیەوە لەو ئاڵایە بڕوانین.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.