ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند كه سزای شه‌ش ساڵ زیندانیكردن به‌سه‌ر په‌رله‌مانتارێكی خولی ئێستای عێراق سه‌پێندراوه.
ده‌سته‌كه له راگه‌یه‌نراوێكیدا ده‌ڵێت: دادگای نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی ناوه‌ندی سزای شه‌ش ساڵ به‌ندكردن و سزای دارایی به‌بڕی 10 ملیۆن دیناری عێراقیی به‌سه‌ر ئه‌ندامێكی خولی ئێستای په‌رله‌مانی عێراق سه‌پاند.
هه‌ر له راگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه كه تۆمه‌تباره‌كه كه به نیاز بووه بڕی 150 هه‌زار دۆلار له‌یه‌كێك كۆمپانیاكان وه‌ربگرێت، تا چیتر گیروگرفتیان بۆ دروست نه‌كات.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / رووسیا ئه‌لیۆم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.