ئەمڕۆ 20119.12.17 لەڕۆژی ئاڵای کوردستان، لەژێرچاودێری و بە ئامادەبوونی د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی حزبی و حکومی و جەماوەرێکی زۆری شاری هەولێر، لەسەر قەڵای هەولێر ڕۆژی ئاڵای پیرۆزی کوردستان بەرز ڕاگیرا.
لەدەسپێکی ڕێوڕەسمەکەدا دوای هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان لەلایەن پارێزگاری هەولێر و خاتوو سەوسەن کاکەڕەش کە خاوەنی شەش شەهیدە، پارێزگاری هەولێر وتارێکی پێشکەشکرد، لەوتارەکەیدا پارێزگاری هەولێر دوای بەخێرهێنانی ئامادەبووان وتی، "ئەمڕۆ ڕۆژێکی پڕ شکۆیە، ئەمڕۆ ڕۆژی ئەو ئاڵەیەیە کە لە پێناویدا هەزاران هەزار لاوی ئەو نیشتیمانە بەسەربەرزی و بەدەم سرودی نیشتیمانی ئەی ڕەقیب و بۆ ئازادی و سەربەخۆیی و شکۆ و کەرامەتی میللەتەکەیان گیانیان بەخشی، لەپێناوی مانەوەی ئەو ئاڵەیە و شکۆی میللەتێک، کیمیاباران و ئەنفال کراین و گوندەکانمان خاپورکرا، بەڵام میللەتەکەمان هەر بە پێوە و بەسەربەرزی ماییەوە".
پارێزگاری هەولێر هەروەها وتی، "ئەمڕۆ لەسایەیی خوێنی شەهیدان و قوربانیدانی پێشمەرگە قارەمانەکان و خۆڕاگری میللەتەکەمان لێرین و لەسەر پیرە قەڵای دێرینی هەولێر ئاڵای پیرۆزی کوردستان بەسەربەرزی دەشەکێتەوە، ئێمەش ڕۆڵەکانی ئەم میللەتە لێرەوە لە ڕۆژی ئاڵای پیرۆزی کوردستان بەڵێن دەدەین کە بە گیان و بەخوێنمان ئەو ئاڵایە و دەستکەوتەکانی خوێنی شەهیدان و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان دەپارێزین و خۆمان بە خزمەتکاری خەڵکی کوردستان و هەموو سنوری پارێزگای هەولێر دەزانین و خزمەتیان دەکەین، هەوڵدەدەین دادپەروەری و حکومڕانیەتیەکی باش و دام و دەزگا یاساییەکانی ئەم وڵاتە وەکو چاووی خۆمان ببپارێزین. بەڵێن دەدەین موڵک و سامان و بەرژەوەندییە باڵاکانی خەڵکی سنووری پارێزگای هەولێر وەک بیلبیلەی چاووی خۆمان ببپارێزین.
پاشان بە پێشکەشکردنی چەند وتارێکی ڕێکخراوە مەدەنییەکان و پیشکەشکردنی چەند چاڵاکییەکی هونەری، کۆتایی بە ڕێوڕەسمی یادی ڕۆژی ئاڵای کوردستان لەسەر قەڵای هەولێر هێنرا.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.