كونسولخانه‌ی ئه‌مریكا له‌هه‌ولێر له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك به‌بۆنه‌ی رۆژی ئاڵای كوردستان نووسیویه‌تی: "ڕۆژی ئاڵا پیرۆز بێت له هه‌موو ئه‌وانه‌ی یادی ئه‌م ڕۆژه تایبه‌ته ده‌كه‌نه‌وه له هه‌رێمی كوردستان"
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: ئایا ده‌تزانی ڕۆژی ئاڵا له ئه‌مریكا له ١٤ ی مانگی ٦ ی هه‌موو ساڵێك یادی ده‌كرێته‌وه؟ ئاڵا شێوازێكی تایبه‌تی ده‌ربڕینی بیر و ویست و ئاره‌زو و به‌های گه‌لانه له دونیادا.
شایانی باسه له ساڵی 1999، په‌رله‌مانی كوردستان به بڕیاری ژماره 48 رۆژی 17ـی كانوونی یه‌كه‌م (17ـی 12)ـی هه‌موو ساڵێكی، وه‌ك رۆژی ئاڵای كوردستان دیاری كرد‌و ئه‌مرۆش یادی رۆژی ئاڵای كوردستان له‌شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.