ئه‌مڕۆ 17ی كانوونی یه‌كه‌م وه‌ك رۆژی ئاڵای كوردستان دیاری كراوه و ساڵانە ئەم رۆژە وەك بۆنەیەكی گرنگ لە دامەزراوە حكوومییەكان و ناوەندەكانی خوێندن و باخچه‌ی منداڵان و شوێنە گشتییەكان بەرز رادەگیرێت.
وه‌ك ته‌واوی دامەزراوە حكوومییەكان و ناوەندەكانی خوێندن و باخچه‌ی ساوایان و شوێنە گشتییەكان، باخچه‌ی منداڵانی پیرمامیش به ئاماده‌بوونی مامۆستایان و قوتابیان و كه‌سوكاری قوتابییه‌كان به چه‌ند چالاكییه‌كی جیاجیا رۆژی ئاڵای كوردستانی به‌رز راگرت.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.