مەسرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی دوا به‌شی پرۆژه‌ی شه‌قامی 120 مه‌تری خێرای شاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، دوا قۆناغی شه‌قامی 120 مه‌تری خێرای هه‌ولێر ده‌كه‌ینه‌وه، كه پێشتر له كابینه‌ی پێشووتر بڕیاری لێدراوه و له كابینه‌ی نۆیه‌م دوا به‌شی ته‌واوكراوه.
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
خوشك و برایانی به‌رێز سوپاسی ئاماده‌بوونی هه‌مووتان ده‌كه‌م
پێشه‌كی پێم خۆشه ئه‌م رۆژه پیرۆزه كه رۆژی ئاڵای پرۆزی كوردستان له هه‌موو هاووڵاتیانی خۆشه‌ویستی كوردستان و به‌تایبه‌تی بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان پیرۆز بكه‌م، هه‌ر شكاوه بێت ئاڵای كوردستان.
به‌بۆنه‌ی ئه‌م رۆژه پیرۆزه‌وه لێره‌وه كۆبووینه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دوا قۆناغی پرۆژه‌ی 120 مه‌تری خێرا له هه‌ولێر بكه‌ینه‌وه، ئه‌م پرۆژه‌یه پێشووتر له كابینه‌ی پێشووتر بریاری له‌سه‌ردراوه، ئێستا له‌م كابینه‌یه دوا قۆناغی ئه‌م پرۆژه‌یه به‌ره‌و كۆتایی چوو، وه هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست ده‌توانن سوودی لێوه‌ربگرن.
مسرور بارزانی گوتی: بێگومان له كابینه‌ی نۆیه‌م ئێمه بریاری ئه‌وه‌مان داوه كه گرنگیه‌كی زیاتر به ژێرخانی ئابووری كوردستان بده‌ین وه دروستكردنی شه‌قامه‌كان و رێگاوبانه‌كان یه‌كێكه له به‌شه هه‌ر سه‌ره‌كیه‌كانی دروستكردنی ژێرخانی ئابووری كوردستان و گرنگی زیاتری پێده‌ده‌ین په‌ره‌ی پێده‌ده‌ین، هیوادارم له سنووری شاره‌وانییه‌كانی هه‌موو كوردستان و له نێوان شاره‌كان و پارێزگاكان بتوانین تۆرێكی رێگاوبانی فراوان دروست بكه‌ین كه هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان تێیدا بتوانن لێ سودمه‌ند بن و سوودی لێوه‌ربگرن خۆیان و ئه‌و میوانانه‌ی سه‌ردانی كوردستانیش ده‌كه‌ن.
مسرور بارزانی گوتی: هه‌روه‌ها بۆ كاری بازرگان‌یش بتوانن به ئاسانی كاروباری خۆیان به‌رێ بكه‌ن، جێی سوودی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان بێت.
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له كۆتاییدا گوتی: داوام له خوشك و برایانی خۆشه‌ویست هه‌موو هاووڵاتیانی كوردستان هه‌یه كه سوود له‌م رێگاوبانانه وه‌ربگرن، به‌ڵام پێش هه‌موو شتێك مه‌سه‌له‌ی سه‌لامه‌تی خۆیان و هاووڵاتیان به‌رچاوبگرن، چونكه سه‌لامه‌تی ئه‌وان بۆ ئێمه له هه‌موو شتێكی تر گرنگتره .
من سوپاسی هێمن گروپ به‌رێز كاك خالید خۆشناو هه‌موو ئه‌و ئه‌ندازیاران و ئه‌و به‌رێزانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م پرۆژه‌یه كاریان كرد‌و پیرۆزباییان لێده‌كه‌م و ده‌ستخۆشیان لێده‌كه‌م وه جێی دڵخۆشیمه كه ده‌بینین پرۆژه‌یه‌كی ستراتیجی وا گه‌وره به عه‌قلی كوردی و ئه‌ندازیاری كوردی و دیزاینی كوردی و كه‌ره‌سته‌ی كوردستانی دروست ده‌كرێت، كه كه‌متر نییه له هیچ پرۆژه‌یه‌كی ستراتیجی له شوێنه‌كانی دیكه جیهان ده‌بینین جارێكی دیكه ده‌ستخۆشیتان لێده‌كه‌م وه له هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان و به‌تایبه‌تی خه‌ڵكی شاری هه‌ولێر پیرۆزبێت .
ئێوه‌ش هه‌ر سه‌لامه‌ت بن
زۆر زۆر سوپاستان ده‌كه‌م
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.