کۆبوونەوەی شاندی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان و بزوتنهوهی گۆڕان کۆتایی هات و مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی و دەرباز محەمەد، ئەندامی خانەی راپەڕاندنی گۆڕان ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان بۆ میدیاکان ئاشکراکرد.
ئهمرۆ سێ شهممه شاندێكی باڵای بزووتنهوهی گۆڕان سهردانی مهكتهبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانی له پیرمام كرد و دوای كۆبوونهوهكهش مهحمود محهمهد وتهبێژی پارتی و دهرباز محهمهد ئهندامی خانهی راپهڕاندنی بزووتنهوهی گۆڕان له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانی هاوبهشدا ناوهڕۆكی كۆبوونهوهكهیان خستهڕوو.
مهحمود محهمهد رایگهیاند، کۆمەڵێک رووداوی گرنگ لە ناوچەکەدا هەن تیشیکیان خرانە سەر، ئاڵۆزییەکانی ئێستا هەم مەترسی و هەم دەرفەتی تێدایە، دەبێت بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان بپارزرێت.
گوتیشی، بڕیارماندا کۆبوونەوەی زیاتر لە نێوانمان هەبێت و هەروەها باسمان لەوە کرد پشتگیریی چاکسازییەکانی حکوومەت بکەین.
ئاماژهی بهوهش كرد، رەنگە هەندێک نیگەرانی هەبن کە بەشێک لە رێککەوتنەکان جێبەجێ نەکراون، بەڵام ئەوانە تەنها پێویستیان بەکاتە و زەمینەی لەباری بۆ دەڕەخسێنین.
ههروهها دەرباز محەمەد رایگهیاند، کۆبوونەوکە گرنگ بوو و لەسەر سێ ئاست قسەمان کرد، لەسەر ئاستی عێراق، کوردستان و کارەکانی حکوومەت.
هەردوولا جەختمان لەوە کردەوە پشتگیری لە چاکسازییەکانی حکوومەت بکەین و پڕۆژەی چاکسازیی لە پەرلەمان پەسەند بکرێت و چاکسازییەکانیش بە گشتی بەتایبەت لە داهات بەردەوام بێت ئاماژهی بهوهشكرد، دەمانەوێت پێکەوە کۆتایی بە دۆسییەی سزای سیاسی بهێنین.
دەرباز محەمەد، ئەندامی خانەی راپەڕاندنى بزوتنەوەى گۆڕان لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا رایگەیاند، ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە چەند تەوەرێکی لەوخۆ گرتبوو، لەوانە گفتوگۆکردن بوو لەسەر ئاستی عێراق کە پێویستە هەموو لایەنەکان هاوبەش و هەماهەنگی زیاتر هەبێت بۆ چۆنێتی مامەڵە بکەن لەگەڵ دۆخی ئێستای عێراق.
گوتیشی، هەردوولا پشتیوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن بۆ جێبەجێکردنی پرۆژە یاسای چاکسازی لە موچە و خانەنیشن، و دەبێت هاوسەنگی بکرێت لەنێوان موچەی بەرز و نزم و شافەیەت لە داهات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.