Erbil 38°C دووشەممە 23 شوبات 11:55

رۆژەکانی پشووی سەری ساڵ راگەیەندرا

لە راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان
کوردستان TV
#7
100%


لە راگەیەندراوێكدا سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد كە بە بۆنەی سەری ساڵەوە  لە 25ی ئەم مانگە تا چواری مانگی داهاتوو پشووی فەرمی دەبێت.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی گوته‌بێژی حكومه‌ت:

د. جوتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پیرۆزبایی جه‌ژنی له‌ دایکبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح  له‌ خوشك و برا كریستیانه‌كان و سه‌ری ساڵی نوێ له‌ هاووڵاتیانی كوردستان ده‌كات.

گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح و سه‌ری ساڵی نوێی زایینی، له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ 25/12/2019 ده‌بێته‌ پشووی فه‌رمی له‌ سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تا رۆژی شه‌ممه‌، 4/1/2020، به‌و جۆره‌ش رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 5/1/2020، ده‌وامی فه‌رمی ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.