وه‌زیری به‌رگری ئیتاڵیا، لۆرێنزۆ گێرینی به سه‌ردانێك گه‌یشته هه‌ولێری پایته‌خت و له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر به رێوڕه‌سمێكی تایبه‌ت پێشوازی لێكرا.
سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه لۆرێنزۆ گێرینی، وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا گەیشتە هەولێر و لەلایەن شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان و سەفین دزەیی، سەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لێ‌کرا.
ئیتاڵیا یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی له رووی لۆجستییه‌وه هاوكاری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كات و به‌شداره له پڕۆژه‌كانی راهێنانی هێزی پێشمه‌رگه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.