Erbil 38°C دووشەممە 23 شوبات 11:55

نێچیرڤان بارزانى پێشوازى لە باڵیۆزى نوێى کەنەدا کرد

باڵیۆزى نوێى کەنەدا دووپاتى کردەوە وڵاتەکەى بە بایەخەوە لە پەیوەندییەکانى لەگەڵ کوردستان دەڕوانێت
کوردستان TV
#7
100%


نێچیرڤان بارزانى سوپاس و پێزانینى هەرێمى کوردستانى بۆ کەنەدا دووپات کردەوە کە لە شەڕى دژى تیرۆر و لە چوارچێوەى هاوپەیمانیى نێودەوڵەتیدا هاوکاریى سەربازى و مرۆیى پێشکەش بە هەرێمى کوردستان کرد و خواستى هەرێمى کوردستانى بۆ بردەوانى زیاترى پەیوەندییەکانى لەگەڵ کەنەدا و ڕەخساندنى دەرفەتى باشتر بۆ وەبەرهێنان و سەرمایەگوزاریى کەنەدى، نیشان دا.

سەرلەبەیانیى ئەمڕۆ سێشەممە 17/12/2019 بەڕێز نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە بەڕێز ئۆلریک شانۆن باڵیۆزى نوێى کەنەدا لە عێراق کرد و پیرۆزباییى دەستبەکاربوونى لە ئەرکى تازەیدا لێکرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست.

لە دیدارەکەدا بەڕێز باڵیۆزى نوێى کەنەدا دووپاتى کردەوە کە وڵاتەکەى بە بایەخەوە لە پەیوەندییەکانى لەگەڵ هەرێمى کوردستان دەڕوانێت و لە پشتگیرى و هاوکارییەکانى خۆى بۆ هەرێمى کوردستان بەردەوام دەبێت، هانى کەرتى تایبەت و کۆمپانیا کەنەدییەکانیش دەدات بۆ ئەوەى وەبەرهێنان و سەرمایەگوزارى لە هەرێمى کوردستان بکەن.

تاوتوێکردنى دۆخى ناوچەکە بەگشتى و مەترسییەکانى سەرهەڵدانەوەى تیرۆر و گرنگیى بەردەوامیى هاوکارى و هەماهەنگیى نێودەوڵەتى بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى، تەوەرێکى دیکەى دیدارەکە بوو.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.