Erbil 38°C دووشەممە 23 شوبات 11:55

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری بەرگری ئیتاڵیا دەکات

وەزیری بەرگری ئیتاڵیا: بەردەوام دەبین لە هاوکاریکردنی پێشمەرگە
کوردستان TV
#7
100%

به‌رێز مەسرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان پێشوازی لە وه‌زیری به‌رگری ئیتاڵیا ده‌كات.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 2019/12/17 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە لۆرێنزۆ گوێرینی وەزیری بەرگری ئیتاڵیا و شاندێکی هاوڕێی کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دوا پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش کرا.

وەزیری بەرگری ئیتاڵیا ئاماژەی بە پەیوەندی مێژوویی نێوان ئیتاڵیا و هەرێمی کوردستان کرد و گوتی خۆشحاڵین بە پەیوەندی و بە هەماهەنگی بەهێزمان لە گەڵ هێزی پێشمەرگە، ستایشی قوربانیدانەکانی پێشمەرگەش دەکەین لە شەڕی دژی تیرۆردا .

وەزیری بەرگری ئیتاڵیا گوتیشی هەڕەشەی تیرۆر لە عێراق هێشتا هەر ماوە، بۆیە ئیتاڵیا وەک ئەندامێکی کارای هاوپەیمانی نێودەوڵەتی شەڕی دژی داعش بەردەوام دەبێت لە هاوکاریکردنی هێزی پێشمەرگە.

وەزیری بەرگری ئیتاڵیا راشیگەیاند کە لە مانگی داهاتوودا بەشداری و پابەندبوونمان لە شەڕی داعش و هاوکاری پێشمەرگە نوێ دەکەینەوە، چونکە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر هێشتا کاری زۆرمان ماوە بەیەکەوە ئەنجامی بدەین.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی هاوکارییەکانی ئیتاڵیای بۆ هێزی پێشمەرگە کرد و هیوای خواست پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیتاڵیا زیاتر بەرەوپێشەوە بچێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.