به‌پێى خشته‌ی راگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان ، ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 18 ى 12 ى 2019 ، مووچه‌ى مانگی 9 ى هه‌ریه‌ك له‌وه‌زاره‌ته‌كانى ناوخۆ ، ئه‌نجومه‌نى ئاسایش ، ده‌زگای گشتى ئاسایش هێزەکانی زێرەڤانی، هێزی بەرگریی فریاکەوتن، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی ھەرێم و پۆلیسی نەوت و گاز دابەشدەکرێت.
وەزارەتی دارایی راشیده‌گه‌ێنێت ، سبه‌ى پێنجشەممە مووچەی هەریەکە لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، گواستنەوە و گەیاندن، کارەبا، پلاندانان، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دابه‌شده‌كرێت
دارایی و ئابووری هه‌رێم ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه‌هه‌ر سبه‌ى پێنجشه‌ممه مووچه‌ى دەستەی مافی مرۆڤ، دەستەی دەستپاکی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، دیوانی چاودێری دارایی، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان دابەشدەکرێت.
خشته‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ی ته‌واوی شوێن و وه‌زاره‌ته‌كان له‌هه‌فته‌ى داهاتوو به‌م شێوه‌یه دابه‌شده‌كرێت:
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.