سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق رایدەگەیەنێت: تا پێکهێنانی حکوومەتی نوێ، لە سەر کارەکانی بەردەوام دەبێت.
لە لێدوانێکی تەلەڤزیۆنیدا عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق رایگەیاند، تا پێکهێنانی حکوومەتی نوێ، لەسەر کارەکانی بەردەوام دەبێت و هەروەها عەبدولمەھدی ئاماژەی بەوەشكرد، هاوکاری حکوومەتی داهاتوو دەبێت.
سەبارەت بە بودجەی گشتی عێراق گوتی: "پڕۆژە بودجەی ساڵی 2020 ئامادەیە"." لەبارەی دیاریکردنی کەسێک بۆ سەرۆکایەتی کردنی حکوومەتی داهاتوو عادل عەبدولمەھدی گوتی: "راوێژکارییە سیاسییەکان لەو پێناوەدا بەردەوامن".
عەبدولمەهدی لە 29ـی مانگی رابردوودا نامەی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشکرد ئەوەش وەک وەڵامێک بۆ داواکەی عەلی سیستانی، مەرجەعییەتی باڵای شیعەکانی عێراق و یەکی ئەم مانگەش پەرلەمان داواکەی پەسەندکرد.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.