به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بییه، مه‌یدانی خۆپیشاندانه‌كان له به‌غدای پایته‌خت و پارێزگاكانی باشووری عێراق وه‌ك به‌سره، ناڕه‌زایی خۆپیشانده‌رانی له‌دژی كاندیدكردنی ناوی قوسه‌ی سوهه‌یل، وه‌زیری خوێندنی باڵا، بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق لێكه‌وته‌وه.
هه‌ر به گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه له‌كاتژمێره‌كانی داهاتوو ژماره‌ی خۆپیشانده‌ران له‌نێو مه‌یدانه‌كان زیاتر ده‌بێت.
دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی دوێنێ ناوی كاندیدكردنی قوسه‌ی سوهه‌یل بڵاوبوویه‌وه، خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی به‌رێوه‌چوو، هه‌ره‌وه‌ها چالاكوانان هاشتاگی بڕوخێ قوسه‌ی سوهه‌یل –یان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیییه‌كان راگه‌یاند.
شایانی باسه ئێواره‌ی دوێنێ سێشه‌ممه ده‌زگا راگه‌یاندنه خۆجێییه‌كان بڵاویان كرده‌وه كه هاوپه‌یمانی ئه‌لبه‌ننا نووسراوێكی فه‌رمی ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق كردووه‌و ناوی قوسه‌ی سوهه‌یلی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران كاندید كردووه، به‌پێی ده‌ستووریش سبه‌ی پێنج شه‌ممه ئه‌و واده‌یه كۆتایی دێت كه سه‌رۆك كۆمار سه‌رۆكێكی نوێ بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت رابسپێرێت.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.