Erbil 38°C یەکشەممە 17 ئایار 03:33

نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى لە باڵیۆزى تازەى نیووزیلاند دەکات

سوپاس و پێزانینى وڵاتەکەى بۆ ڕۆڵى هەرێمى کوردستان لە شەڕى دژى داعش و حەواندنەوەى ئاوارە و پەنابەران دەربڕى
کوردستان TV
100%


سەرلەبەیانى ئەمڕۆ چوارشەممە 18/12/2019  نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە باڵیۆزى تازەى نیووزیلاند لە عێراق خاتوو ترێدن دۆبسۆن کرد.

لە دیدارێکدا  نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى دەستبەکاربوونى لە خاتوو ترێدن کرد و هیواى سەرکەوتنى لە کارەکانیدا بۆ خواست، هەروەها هەردوولا خواستى خۆیان بۆ پەرەپێدانى پەیوەندییەکانى نێوانیان لە بوارە جیاکاندا نیشان دا.

خاتوو تریدن سوپاس و پێزانینى وڵاتەکەى بۆ ڕۆڵى هەرێمى کوردستان لە شەڕى دژى داعش و حەواندنەوەى ئاوارە و پەنابەران دەربڕى و پوختەیەکیشی دەربارەى ئەرکى وڵاتەکەیان لە چوارچێوەى هاوپەیمانیى دژى داعش خستە ڕوو.

تاوتوێکردنى زەمینە و دەرەفەتى کار و وەبەرهێنانى بیانى لە هەرێمى کوردستان، پرۆسەى ئاوەدانکردنەوەى دواى شەڕى تیرۆر، دۆخى ئاوارە و پەنابەران و چۆنیەتیى گەڕانەوەیان بۆ شوێنەکانى خۆیان، پێشهاتەکانى عێراق و دۆخى ناوچەکە بەگشتى، چەند تەوەرێکى دیکەى دیدارەکە بوون.

  

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.