مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی تاسڵوجە چوار كەسیان بەتۆمەتی فێڵكردن لەژمارەیەك شۆفێری تەكسی دەستگیر كرد.
لهراگهیاندراوێكدا بهرێوهبهرایهتى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى كهوێنهیهك دهست مالپهری كوردستان تیڤى كهوتووه رایدهگهێنێت ، پاش ئەوەی گروپێكی ساختەكار كەلوپەلی شكاو و فڕێدراویان خستبووە ناو كارتۆنەوەو لەشێوەی پۆستدا لەڕێی ژمارەیەك شۆفێری تاكسییەوە ڕەوانەی شارەكانی (كەلار، هەولێر، ڕانیە)یان كردبو، لەبەرامبەردا بڕی ٧٠٠ هەزار بۆ یەك ملیۆن دیناریان لەشۆفێرەكان وەرگرتووە، بەپاساوی ئەوەی ئەو كەسەی كاڵاكەی بۆ دەبەن پارەكەیان دەداتەوە، بەڵام لەبنەڕەتدا تۆمەتبارەكان گروپێك بونو پێكەوە كاریان كردووەو هیچ بڕە پارەیەكیان نەداوەتەوە بەشۆفێرەكان.
بهرێوهبهرایهتیهكه رایدهگهێنێت ، پاش تۆماركردنی سكاڵای یاسایی لەلایەن شۆفێرەكانو دوای چاودێریكردنو كۆكردنەوەی زانیاری ورد لەسەر تۆمەتباران، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی تاسڵوجە توانیان ئەندامانی گروپەکە دەستگیر بكەن كە لەچوار كەس پێكهاتبون بەناوەكانی (م . ا. گ)، (ف . ش. ر)، (ع .ح . ع)، (ك ، م ،م).
پۆلیسى سلێمانى ئاماژه بهوهش دهكات كه تۆمەتباران لەبەردەم دادوەری لێكۆڵینەوەدا دانیان بەتاوانەكەیاندا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٥٦ لەیاسای سزادانی عێراقی بەندن.
جێی ئاماژەیە كە تۆمەتبار (م . ا. گ) لەبنكەكانی پۆلیسی (دوكان، حاجیاوا، چواچرا)و بەشی نەهێشتنی تاوانی كەلار فەرمانی دەستگرتنی هەیە بەپێی ماددەی ٤٥٦ لەیاسای سزادان.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.