ئه‌مڕۆ 18ی كانوونی یه‌كه‌م، رۆژی جیهانیی كۆچبه‌رانه له جیهاندا.
كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له 4ی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 2000 رۆژی 18ی كانوونی یه‌كه‌می هه‌موو ساڵێكی وه‌ك رۆژی جیهانیی كۆچبه‌ران ده‌ستنیشان كردووه، به له‌به‌رچاوگرتینی ئه‌و ژماره‌ی زۆره‌ی كۆچبه‌ران كه روو له هه‌ڵكشانه.
له چه‌ند راپۆرتێكدا كه له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌وه ده‌رده‌خات كه ژماره‌ی كۆچبه‌ران له‌ساڵی رابردوو له سه‌رتاسه‌ری جیهان گه‌یشتووه‌ته 258 ملیۆن كۆچبه‌ر، كه به ناچاری نیشتمانی خۆیان جێهشتووه و به‌ره‌و وڵاتانی دیكه كۆچیان كردووه له‌پێناو ژیانێكی باشتر.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كان ژماره‌ی كۆچبه‌ران له سه‌رتاسه‌ری جیهان له ساڵی 2000 گه‌یشتووه‌ته 173 ملیۆن كۆچبه‌ر، له ساڵی 2005 ئه‌و ژماره به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ 191 ملیۆن كۆچبه‌ر و، له ساڵی 2015 گه‌یشتووه‌ته 222 ملیۆن كۆچبه‌ر و له كۆتایی ساڵی 2018یش گه‌یشتووه‌ته 258 ملیۆن كۆچبه‌ر.
سه‌رچاوه/ Kurdistan CT
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.