حکومەتى هەرێمى کوردستان بە بۆنەى سەرى ساڵى نوێى زاینییەوە (11) رۆژ پشوى راگەیاند و پشوەکە وەزارەتى پەروەردەش دەگرێتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی کانوونی یەکەمی 2019 وەزارەتی پەروەردە رونکردنەوەیەکی لەسەر پشوەکانی سەریساڵ بڵاوکردەوە دەڵێت: پشوەکان تەواوى ناوەندەکانى خوێندن و دامەزراوە پەروەردەییەکان دەگرێتەوە.
وەزارەتی پەروەردە سەبارەت بە ڕۆژەکانى پشوو ڕایگەیاند: ئەم پشووانە تەواوى ناوەندەکانى خوێندن و دامەزراوە پەروەردەییەکان دەگرێتەوە، ڕۆژى (۲۰۲۰/۱/٤) کە دەکاتە ڕۆژى شەممە دەوامى فەرمى قوتابخانەکانە، وە ڕۆژى(۲۰۲۰/۱/٥) لەگەڵ دەسپێکردنەوەى دەوامى فەرمى وەزارەتەکانى دیکەى حکومەتى هەرێمى کوردستان دامەزراوە پەروەردەییەکان دەوامیان دەستپێدەکاتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.