وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە پلانیدایە بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی فەرمانبهرانی لە بالیۆزخانەی بەغدا له عێراق.
ئەمڕۆ چوار شەممە، ماڵپەڕی (RT)ی ڕوسی لە زاری سەرچاوەیەكی عیراقییەوە بڵاویكردەوە، باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا لەماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا، ژمارەیەك لە كارمەندە ناپێویستەكانی ڕەوانەی دەرەوەی عیراق كردووە، بەهۆی ئەو دۆخەی لەئێستادا لە وڵاتدا هەیە.
بە وتەی سەرچاوەكە، باڵیۆزخانەكە بۆ چەند ڕۆژێك دەچێت لەدوای ئەو هەڕەشانەی لەلایەن گروپە چەكدارەكانەوە پێی گەیشت، لە حاڵەتی ئاگاربووندایە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.