Erbil 38°C دووشەممە 23 شوبات 11:55

په‌رله‌مانتارێک: هەموو فراکسیۆنەکان لەگەڵ پرۆژەیاسایی چاکسازین

لەپێناو رێکخستنەوەی بواری وەزیفەی گشتی
کوردستان TV
#7
100%

ئەندامێکی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، هەموو فراکسیۆنەکان لەگەڵ پرۆژەیاسای چاکسازین، بەڵام بەو مانایە نییە سەرنجیان لەسەر نەبێت.

ربینا تیاری، ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان، لەبارەی پرۆژەیاسای چاکسازی و رای فراکسیۆنە جیاوازەکان به‌ ماڵپه‌ری نوچه‌نێتی  رایگەیاندووه‌: لەپێناو رێکخستنەوەی بواری وەزیفەی گشتی و خانەنشینی لە سەرجەم بوارەکان، شارستانی، پێشمەرگە و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و هەروەها بەرقەرارکردنی دادپەرەوەری لە خەرجکردنی موچە و دەرماڵە، بەخشین و ئیمتیازاتە داراییە گشتییەکانە.

روبینا تیاری دەڵێت، ئەندام پەرلەمانەکان و لیژنەکان، پێشنیاز و تێبینی خۆیان لەگەڵ راپۆرتی هاوبەش پێکەوە، بەشێوەی یاسایی رێکدەخرێت لەسەر پرۆژەیاساکە. گوتیشی هەموو فراکسیۆنەکان بەشێوەی گشتی لەگەڵ ئەو پرۆژەیەن، بەڵام مانای ئەوە نییە هیچ تێبینی و سەرنجێکیان لەسەر نەبێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.