سەرچاوەیەک رایگەیاند، سێ کەسی دیکە داوای خۆکاندیدکردنیان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عیراق پێشکەش کردووە.
ئەو سەرچاوەیە بە "سۆمەریە نیوز"ی راگەیاندووە، هەریەک لە تەوفیق حەمود ئەلیاسری و عەلی عەبدولئەمیر عەلاوی خۆیان بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عیراق کاندید کردووە.
لای خۆشیەوە هەر ئەمڕۆ چوارشەممە، پەرلەمانتار فائق شێخ عەلی رایگەیاند" خۆی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عیراق کاندید کردووەو وێنەی نوسراوه فەرمیەکەی کە بۆ سەرۆک کۆماری عیراقی ناردووە لە تویتەرەکەی خۆی بڵاوکردەوە.
پێشکەشکردنی ئەو ناوانە لەکاتێکدایە كه سبەی پێنجشەممە ئەو ماوە دەستوریە تەواو دەبێت کە تێیدا دەبێت سەرۆک کۆماری عیراق کەسێک رابسپێرێت بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق .
هەر ئەمڕۆش بهوتهی سهرچاوهیهك له پهرلهمانی عیراق، رۆژی سێشهممه ئیتئلافی بنیاتنان داوای له سهرۆك كۆماری عیراق كردووە قوسهی سوههیل بۆ پێكهێنانی كابینهی نوێی حكومهتی عیراق راسپێرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.