یه‌كێك له‌و شتانه‌ی بۆ من جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه، چیرۆكه‌كانی دروستكردن و پێشكه‌وتن و وڵاتێكی وه‌كو ئیماراته، كه له ماوه‌ی كه‌متر له په‌نجا ساڵدا بووه یه‌كێك له وڵاته هه‌ره پێشكه‌وتووه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و خاوه‌نی دیارترین و پێشكه‌وتووترین ته‌كنه‌لۆژیا و هێڵی گواستنه‌وه و به‌رزترین باڵه‌خانه‌ی جیهان و ناوازه‌ترین پارك و زۆر شتی دیكه. ساڵانێكه له دووره‌وه چاودێری پێشكه‌وتنه‌كانی ئه‌م وڵاته ده‌كه‌م. ئه‌گه‌رچی تا ئێستا له نزیكه‌وه ئه‌م وڵاته‌م نه‌بینیوه، به‌ڵام بینینی ئه‌م وڵاته و ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی به‌تایبه‌ت له‌م بیست ساڵه‌ی ڕابردوودا به‌ده‌ستی هێناون، گه‌لێك جێگه‌ی سه‌رنجن. هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه به‌رده‌وام چاوم له‌سه‌ری بێت و ناوه ناوه به‌رنامه‌ی تایبه‌ت له‌باره‌یه‌وه سه‌یر بكه‌م.
له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی پێشوودا كتێبی "چیرۆكی من"ی محه‌مه‌د بن ڕاشد ئال مه‌كتوومم خوێندنه‌وه، كه 50 چیرۆكی له خۆگرتووه و به‌ناوی چیرۆكی سه‌ركه‌وتنه‌وه، كه ئه‌م پیاوه یه‌كێكه له بونیادنه‌رانی ئه‌م وڵاته و خۆی باوكی له ڕیزی ئه‌و كه‌سانه‌دان كه به كۆششی ئه‌وان، ئیمارات بووه‌ته ئه‌و ئیماراته‌ی ئێستا و دوبه‌ی بووه‌ته نیۆركی بچووككراوه. ئه‌م كتێبه گه‌رمیان محه‌مه‌د كردوویه‌تی به كوردی و له دوتوێی 429 لاپه‌ڕه‌دا چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه. كۆی چیرۆكه‌كانی ئه‌م كتێبه باسكردنه له بونیادنانی وڵاتی ئیمارات و گه‌شه‌سه‌ندن و سه‌ركه‌وتنی ئه‌و وڵاته له‌نێو ئه‌و هه‌موو ئاڵۆزی و نائارامییه‌ی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌یه. به‌ڵام ئه‌م وڵاته ساڵ له دوای ساڵ هه‌ر له پێشكه‌وتن نه‌وه‌ستاوه.
چیرۆكه‌كانی ئه‌م كتێبه، چیرۆكی ئه‌و وڵاته‌یه كه له‌سه‌رزه‌مینێكی ڕووته‌ن و له بیابانێكی كاكی به كاكیدا وڵاتێكیان چێ كردووه، كه ئێستا هه‌موو جیهان چاوی له‌سه‌ریه‌تی و ساڵانه به ملیۆنان گه‌شتیار له هه‌موو لایه‌كی جیهانه‌وه سه‌ردانی ده‌كه‌ن. چیرۆكی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه له كاركردن و ئیراده و بڕواوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، كه بنه‌ماڵه‌ی ئال مه‌كتووم بڕوا و ئیراده‌یان به‌وه هه‌بووه، كه ئه‌و حه‌وت هۆزه‌ی له‌و ناوچه‌یه بوون ڕێكبخه‌ن و دواجار ده‌ست به ده‌وڵه‌تداری بكه‌ن. وه‌ك له‌م چیرۆكانه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، كه كۆی چیرۆكه‌كان بیره‌وه‌رییه‌كانی محه‌مه‌د بن ڕاشدن. باس له‌و هه‌وڵ و ته‌قه‌لا به‌رده‌وامانه ده‌كه‌ن كه ئال مه‌كتوومییه‌كان داویانه بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی ئه‌و گه‌له‌ی زۆربه‌ی نه‌خوێنده‌واربووه و له گه‌لێكی ژێرده‌سته‌ی به‌ریتانییه‌كانه‌وه بووه‌ته گه‌لێكی نێوداری خاوه‌ن ئابوورییه‌كی به‌هێز و وڵاتێكی قه‌شه‌نگ. بێگومان من لێره‌دا قسه‌م له‌سه‌ر سیستمی سیاسی و ئابووریی و چۆنێتی حوكمڕانی نییه له‌م وڵاته‌دا، كه ده‌شێ من له‌گه‌ڵ زۆربه‌یدا ناكۆك بم و من قسه‌م له‌سه‌ر دیوێكی دیكه‌یه كه كاركردنه بۆ بونیادنانی وڵات و دروستكردنی واقیعێك كه تاڕاده‌یه‌ك له فه‌نتازیای نێو فیلمێكی هۆلیود ده‌چێت.
له یه‌كه‌م چیرۆكی ئه‌م كتێبه‌دا وانه‌یه‌كی گرنگ ده‌خرێته ڕوو ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه نووسه‌ر ده‌نووسێت: "بڕوام به‌وه هه‌یه ئه‌وه‌ی گه‌لان به‌ره‌و گه‌شه‌سه‌ندن ده‌بات ته‌نها هه‌بوونی پاره‌وپول نییه، به‌ڵكو هه‌بوونی هیواوئاواتی گه‌روه‌یه".
یه‌كێكی دیكه له وانه هه‌ره سه‌رنجڕاكێشه‌كانی ئه‌وه‌یه كه نووسه‌ر باس له‌وه ده‌كات كه دوای ساڵانێك له‌وه تێگه‌یشتم ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی خۆیان له‌گه‌له‌كانیان دووره‌په‌رێز ده‌گرت و تێكه‌ڵی هاوڵاتییه‌كانیان نه‌ده‌بوون، ئیدی هاوڵاتییه‌كانیانیشیان ئه‌وانیان له ده‌سه‌ڵات دوورخسته‌وه. له‌م وانه‌یه‌دا پێمان ده‌ڵێت تا له‌گه‌له‌كه‌ته‌وه نزیك بیت، ئه‌وانیش لێته‌وه نزیكن و ده‌توانن له هه‌موو كاتێكدا پشتگیر و هاوكارت بن بۆ تێپه‌ڕاندنی ئاسته‌نگ و هه‌ر ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌یه‌ك كه بێته ڕێگه‌ی وڵات. بن ڕاشد، له‌م چیرۆكانه‌دا به وردی ئه‌وه‌ی له‌به‌رچاوه كه وڵاتانی هاوزمانی به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌گه‌له‌كه‌یانه‌وه دووربوون چۆن یه‌ك له دوای یه‌ك كه‌وتن.
یه‌كێكی دیكه له وانه سه‌رنجڕاكێشه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م كتێبه ئه‌وه‌یه كه نووسه‌ر ده‌نووسێت "نا‌توانیت له گیانله‌به‌رێك بگه‌یت، به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی له‌و ژینگه‌یه بگه‌یت كه لێی ده‌ژی، ئه‌و پله‌وپایه‌ی له‌و ژینگه‌یه كه هه‌یه‌تی، به‌هه‌مان شێوه مرۆڤیش ڕه‌نگه ئه‌و ژینگه‌یه‌ی لێی ده‌ژی بیكاته فریشته، یان ئیبلیسێك، بۆیه پێویسته شاره‌زای ئه‌و ژینگه‌یه بیت كه تێیدا په‌روه‌رده بووه". كه‌واته په‌روه‌رده گرنگی تایبه‌تی هه‌یه له‌وه‌ی چۆن حكومڕانییه‌كی دروست و سه‌ركه‌توو پێشكه‌ش ده‌كرێت و پلانی ئایینده‌ش ده‌كرێت هه‌ر له‌وێوه بۆ سه‌ركه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندنی وڵات دیاری بكرێت. هه‌ر بۆیه له جێگه‌یه‌كی دیكه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كاتێك بووه‌ته وه‌زیری به‌رگری و له‌و بوودجه‌یه بۆ ئه‌و وه‌زاره‌ته ته‌رخان كراوه به‌شێكی بۆ كه‌رتی په‌روه‌رده ته‌رخان كردووه، چونكه هه‌ستی كرووه، كه ئه‌و كه‌رته پێویستی زیاتری به خزمه‌ت هه‌یه و كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی و هاوڵاتییه‌كانی زیاتر پێویستیان به خوێنده‌واركردن و وشیاركردنه‌وه هه‌یه.
چیرۆكه‌كانی ئه‌م كتێبه ته‌نها چیرۆكی ئاسایی نین، به‌ڵكو وانه‌كانی سه‌ركه‌وتنن، كه گرنگی تایبه‌تیان هه‌یه بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت رۆژێك له جێگه‌یه‌ك ببنه به‌رپرس و به‌رپرسیارێتی وه‌ربگرن، وانه‌ی ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت وه‌رگرتنی به‌رپرسیارێتی كارێكی سه‌خته و ئاسان نییه و به‌رپرسی ڕاسته‌قینه خزمه‌تكاری هه‌میشه‌یی گه‌له‌كه‌یه‌تی و هه‌موو ساتێك بۆ خزمه‌تكردن ته‌رخان ده‌كات، نه‌ك له كاتی به‌رپرسیارێتیدا ده‌ست به پشووی هه‌میشه‌یی بكات، وه‌ك ئه‌وه‌ی زۆرێك له به‌رپرسان له رۆژهه‌ڵاتدا ده‌یكه‌ن.
ن/ ئارام كۆشكی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.