Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 09:29

خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ نمایشی (گرفته‌کانی پیاوێکی مردوو)

ره‌نگ له‌ رووناكیدا  ئه‌ركی سه‌ره‌كی خۆی گێڕا
کوردستان TV
100%

ن/ مه‌ولان محه‌مه‌د ئه‌مین

سه‌ره‌تا ده‌ستۆخۆشیه‌كی گه‌رم له‌ ستافی ئه‌م نمایشه‌ (گرفته‌كانی پیاوێكی مردوو) ده‌كه‌م شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ ئه‌گه‌ر به‌راوردێك له‌ نێوان ئه‌م شارۆچكه‌یه‌ به‌و بی ئیمكانیه‌ته‌ی خۆیان له‌گه‌ل شاره‌گه‌وره‌كان كه‌وا پایته‌ختن پایته‌ختی رۆشه‌نبیری و گه‌شتیاری سیاسین له‌گه‌ل ئه‌م هه‌ماهه‌نگیه‌ی له‌نێوانیان دا هه‌یه‌ بۆ ئالو گۆری به‌رهه‌می هونه‌ری كه‌وا ده‌بێته‌ ده‌رفه‌تێكی چاك بۆ بینه‌رانیان تا زیاتر ببینن  ئه‌وا بوونی ئه‌م نمایشه‌ له‌م ڤیستیڤاله‌ كه‌وا خولی شه‌شه‌مه‌ قورسایی خۆیی هه‌یه‌.

Ktv

به‌ر له‌وه‌ی هیچ ووشه‌یه‌ك فڕێده‌ین بۆ باسی نمایش ده‌بێت سه‌رنج و بێزاریش مان ئه‌گه‌ر هه‌بێت له‌ نمایش و بووبێته‌ هۆی قسه‌ی جدیمان ده‌بێت سه‌ره‌تا له‌ خودی خۆاماندا پێناسیان بۆ بدۆزێنه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئێمه‌ بۆ هه‌ست و سۆزی خۆمان قسه‌ی جدیمان نه‌بوو له‌ كارلێك و به‌ركه‌وتنمان به‌ نمایش كاردانه‌وه‌كانمان له‌ ناخی خۆمان بۆ تعریف نه‌كرا ئه‌وا بێ گومان له‌ قسه‌ كردندا ده‌كه‌وینه‌ نێوان به‌رداشی شكاندن و فوو تێكردنی پێدا هه‌لدانێكی بێ بنه‌مای زۆر زیان به‌خش به‌ نمایش بۆیه‌  من ده‌مه‌وێت بزانم چ شتێك بێزاری ووروژاندم و چ شتێكیش وه‌ك جوانی سه‌رنجی ڕاكێشام هۆكار چیه‌ ڕه‌نگه‌ ته‌نیا هه‌ست و سۆزی من وام پێ بڵت.

بۆیه‌ باسه‌كه‌ ده‌كه‌م به‌ دوو به‌ش  ئه‌ده‌ب و ده‌ق پاشان نمایش:

نووسه‌ری ئه‌م نمایشه‌ سینه‌ماكار و ده‌رهێنه‌ری شانۆ و نووسه‌ر له‌ هه‌مان كاتدا( كامه‌رانی شه‌هلایی)  كه‌وا به‌ ره‌گه‌ز كورده‌ دانشتوی شاری تارانه‌  زۆر له‌ ده‌قه‌كانی به‌زمانی فارسی چاپكراوه‌ و دواین كاریشی كه‌وا له‌ مهرجانی فه‌جری له‌ بانه‌ به‌شدار بوو له‌ژێر ناوی من خه‌ریكی مردن بووم نووسه‌ر له‌ منالیه‌وه‌ تا پولی چوار له‌ كرمانشای ئێران ژیاوه‌ شاهدی حاڵی بۆردومان و  شه‌ری هه‌شت ساڵه‌ی ئێران بووه‌..  له‌نێو خێزانه‌كه‌یان دوای جه‌نگ كێشه‌ی تێكچونی باری هزری و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌هۆی كاریگه‌ری شه‌ر دروست بووه‌ بۆیه‌ شه‌ر له‌ ده‌قه‌كانی ره‌نگده‌داته‌وه‌گرنترین ده‌قه‌كانی به‌ناوی:

"جه‌نگی پیرۆز ،ئه‌م ده‌مه‌ی ده‌بوو برۆم ،خانه‌نشینی به‌خته‌وه‌ر ،حه‌وت ڕۆژ له‌ ته‌مووزدا ،گرفته‌كانی پیاوێكی مردوه‌"  كه‌وا مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی وه‌ریگێراوه‌ته‌وه‌ سه‌ر زمانی كوردی له‌ یه‌كێك له‌ باشتریی ده‌قه‌كانی ئه‌ژمار ده‌كرێت منیش به‌ ده‌قێكی چاك و جوانی ده‌زانم  ئه‌مه‌ش پرسیارێكه‌ بۆچی به‌ باشی ده‌زانم یان ئه‌و هه‌ست كردن به‌ نزیكیه‌ی،خۆم له‌ ناو ببینمه‌وه‌ چۆنه‌؟

Ktv

سه‌ره‌تا كێشه‌ی شانۆ وه‌ك ئه‌وه‌ی زۆر ئاماژه‌ی پێكرابێت كێشه‌ی دابڕانی ده‌ق و بینه‌ره‌  كه‌وا له‌ ده‌قه‌ زۆر فه‌لسه‌فیه‌كان و جیهانیه‌كان كه‌وا ده‌ستكاری هه‌ڵناگرن  فۆرمێكی تایبه‌تیان هه‌یه‌ بینه‌ریش خۆی له‌ناویان دا نادۆزێته‌وه‌ ئه‌م دابرانه‌ درێژه‌ی هه‌یه‌ به‌ڵام هه‌ر ده‌قێك به‌ ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ری ئه‌م دابرانه‌ بێت  ئه‌وا سه‌ركه‌وتوه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی بینه‌ری سه‌رده‌م.

ئه‌م ده‌قه‌ به‌ هه‌وڵێك وه‌ك چاره‌سه‌ر ده‌بینم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر گۆڕانی ریتم و ژیانی خۆمان به‌ نموونه‌ وه‌ربگرن ده‌بینین ، ئیمڕۆ ژیانی سه‌ردمیمان به‌ هیچ جۆرێك پێوانه‌ ناكرێت له‌گه‌ڵ ڕابردوو به‌و پێیه‌ی پێشكه‌وتنه‌كان دێنه‌ ئاراوه‌ له‌گه‌ڵ هاتنه‌ناوه‌وه‌ی ته‌كنلۆژیا ده‌بینین( خێرایی) ئامانجی هه‌موو لایه‌نێكی پێشكه‌وتنه‌ ئیتر كه‌ هه‌موو شتێك خێرا تر بوو له‌ ژیان خودی خۆشی ژیان خێرا ده‌بێت ئه‌م خێراییه‌ش وای كردوه‌  هه‌موو ڕووداوه‌كانی ژیان خێراتر ڕووبده‌ن له‌ خێرایی گه‌شه‌ی هزر و هۆشی مرۆڤی سه‌رده‌م  بۆیه‌ ده‌بینینن جیابوونه‌وه‌ خێرایه‌ مه‌رگ خێرایه‌ نزیك بوونه‌وه‌ هۆكار و ئامرازی زۆری هه‌یه‌ بۆ دروست بوون ئه‌میش خێرایه‌  قسه‌ی من له‌م خێراییه‌ ئه‌وه‌یه‌ مرۆڤ له‌ هیچ یه‌كێ له‌م ڕووداوانه‌ی به‌سه‌ری دێت له‌ ڕووی هزرو روحی وهۆش ئاماده‌یی ڕووبه‌ڕوونه‌وه‌ی ڕۆژگار و كاره‌ساته‌كانی نیه‌ تا هه‌ڵوێستێكی ته‌واو ی تێیدا نواندن بێت بۆیه‌ هه‌میشه‌ دوای ساڵانێكی زۆر به‌سه‌ر ڕووداو به‌سه‌ر هاته‌ كۆنه‌كان دووباره‌ له‌گه‌ڵ پێگه‌یشتنی هزری و ده‌روونیه‌كانی خۆی  رووداوه‌كان دووباره‌ له‌ خه‌یاڵدا ده‌كاته‌وه‌ به‌ هزری تازه‌ پێگه‌یشتوی له‌ خه‌یاڵدا هه‌ڵویستی پێویست نیشانی هۆشی خۆی ده‌دات ئه‌مه‌ وای كردووه‌ هه‌میشه‌ له‌ خه‌یاڵدا بدوین له‌ خه‌یاڵدا بژیێن خه‌یاڵ به‌شی زۆر ژایانمانی داگیركردوه‌ ئیتر ناكرێت ئه‌مه‌ له‌ هونه‌ردا ره‌نگ نه‌داته‌وه‌و باس له‌ ساته‌ ته‌نهاییه‌كانی هه‌ره‌ زۆری مرۆڤ نه‌كرێت كه‌وا كاته‌ هه‌ره‌ گرنگه‌كانمانن  ئه‌مه‌ به‌یه‌ك گه‌یشتنێكی به‌ هێزی ده‌ق و بینه‌ر بوو.

Ktv

 كاتێ كه‌دێنه‌وه‌ سه‌ربابه‌ته‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ ده‌بێت له‌ ناونیشانه‌وه‌ ده‌ست پێ بكه‌م كێشه‌ی پیاوێكی مردوو به‌هانه‌یه‌كی هونه‌ری جوان بوو تا له‌وێوه‌ كێشه‌ی ژنێكی پیاو مردوو ببینین له‌ ڕاستی دا كێشه‌ی پیاو به‌رده‌وامه‌ له‌ ژیاندا ،تا ئه‌وكاته‌ی گیانی به‌ به‌ره‌وه‌ بێت كێشه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی به‌رده‌وامیان هه‌یه‌،له‌وێوه‌ كۆتاییان دێت كه‌وا گیان ده‌سپێرێت ئیتر كه‌سێك تونای به‌سه‌ر بێ گیانی پیاو دا نامێنێت و پێی بڵێت ده‌مت داخه‌ ئیتر ده‌می بۆ هه‌تاهه‌تای داخستوه‌  نه‌وه‌ك پێاوێكی مردوو خاوه‌ن كێشه‌ بێت.

ئه‌مه‌ كێشه‌ی ئافره‌تێكی پیاو مردوو بوو بینیمان له‌ دوای مردنی هاوسه‌ره‌كه‌ی كێشه‌ ئالۆزو ده‌روونیه‌كانی كه‌ووی كرد بوو ڕابردوو ئێستای لێبستێنێت خه‌یاڵ ته‌واوی ژیانی ده‌سبه‌سه‌ر بكات

ئه‌وه‌ ده‌بینین پیاو له‌ خه‌یاڵی ئافره‌ت ده‌ژیێت تا ده‌گاته‌ قسه‌ و پرس و راش  له‌گه‌ڵیدا له‌ خه‌یاڵی خۆیی هه‌میشه‌ لای ئافره‌ت ئاماده‌گی ته‌واوی هه‌یه‌  به‌ڵام ئه‌میش به‌روارێكی كۆتایی به‌سه‌ره‌وه‌ یه‌ كاتێك له‌و جیهانه‌ی راهاتن و ژن و مێرد و  هاوسه‌ربوندا خه‌یاڵ ئاسوده‌ بمێنێته‌وه‌ دوای تێكه‌ڵ بوون به‌بابه‌تی تازه‌ و گۆڕینی كۆن به‌ نوێ و ژیانی تازه‌ ئه‌م خه‌یاڵانه‌ش  به‌كۆتا دێن.

ڕه‌نگه‌ ئه‌مه‌ تێگه‌یشتنێكی ماقوڵ بێت پیاوێك بیر له‌ پیاو بوونی خۆی بكاته‌وه‌ و پاشان بنوسێت كێشه‌كان ره‌وانتر ببینێت ساڵانێكه‌ من له‌ نووسیندا پیاو نابینم هه‌میشه‌ ئافره‌ت له‌ نووسیندا بیری پیاو داگیر ده‌كات تا ئه‌و شوێنه‌ی پیاوێك له‌ بڕی ئافره‌تێك بێته‌ گۆ و قه‌له‌م له‌ سه‌رزمانی ئافه‌رته‌وه‌ بخاته‌ گه‌ر و بنوسێت له‌بڕی ئه‌وان بیر بكاته‌وه‌ له‌مافی ئه‌وان بدوێت كێشه‌و گرێكانی خۆی له‌ بیر بچێته‌وه‌ كه‌وا ده‌بێت بۆ خۆی چی بنوسێت  ئه‌مه‌ زۆر واقعیانه‌ی ژیانه‌ چ ئازارێك ده‌روونی پیاو ده‌هه‌ژینی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ دووباره‌ی ژیان ئه‌گه‌ر له‌ گۆشه‌نیگایه‌كدا  دووباره‌ ژیان ببینێته‌وه‌.

ئه‌گه‌ر چی له‌ ده‌قدا هه‌میشه‌ ڕووداوه‌كان به‌ دوو ئارسته‌ی جیا خۆیان نیشان ده‌داین له‌ ڕوویه‌ك نووسه‌ر نایهه‌وێت بڵێت ئافره‌ت تاوان ده‌كات ئه‌مه‌ چاره‌نووسه‌ و هه‌میشه‌ ئازار بۆ پیاو ده‌كێشت و له‌ خه‌یاڵدا له‌گه‌لیدا ده‌ژێیت له‌لایه‌كیتر ده‌ڵێت پیاو له‌ خه‌یاڵیش هه‌میشه‌ له‌گه‌ل ئافره‌ت دڵ پیسه‌و ئازاری ده‌دات كه‌چی به‌شی زۆر دڵ پیسی گرنگی پێدان خۆشه‌ویستیه‌كی قوڵه‌ ده‌مارگێریه‌كی خۆویستانه‌ به‌رهه‌م هێنیه‌تی  به‌ڵكو ته‌نیا پێمان ده‌ڵێت بێزاریه‌كانمان به‌هۆی جیاوازی سروشتی مرۆڤه‌كان تاوان ناكه‌ن تا تاوانبار و  بێتاوان ده‌ست نیشان بكرێت مرۆڤ ده‌بێت به‌ جیاوازیه‌كان ڕابێت ئه‌و كاته‌ تاوان ده‌كات كه‌وا پێیان رانه‌یت ئه‌مه‌ له‌ كۆتایی دووپات ده‌كاته‌وه‌ ئافره‌ت به‌ چاره‌نووسی ژیان رادێت و واز له‌ خه‌یاڵات دێنێت له‌ڕووی نمایشه‌وه‌ سه‌ره‌تا ده‌رهێنان به‌ڵام له‌هه‌موو ئه‌وبابه‌تانه‌ی ده‌كه‌ونه‌ نێوان كاره‌كته‌ره‌كان گرنگتر  شێوازی خستنه‌ڕووی بابه‌ت گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ خه‌یاڵ  له‌كاری شانۆییدا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام كێشه‌ی خۆی هه‌بووه‌ زۆرێك له‌ ده‌ر هێنه‌ران به‌په‌سندیان نه‌زانیوه‌ بگه‌رێنه‌وه‌ بۆ رابردوو وه‌ به‌ پچرانی سۆزی گه‌ینه‌ر به‌ بینه‌ریان ناو بردوه‌  به‌ڵام كاتێك كێشه‌ی خه‌یاڵ زۆر سه‌ره‌كی بێت ناكرێت باس نه‌كرێت كاتێكی گرنگ و تایبه‌تی به‌شی زۆری مرۆڤه‌ئه‌م شێوازه‌  چڕكردنه‌وه‌یه‌ له‌ نواندن و دیكۆر كه‌وا پاشان ده‌گه‌رێمه‌وه‌ سه‌ری ئاسان كاریه‌كی باشی بۆ گه‌رانه‌وه‌كان ده‌كرد له‌ نێوان ئێستا و ڕابردودا نه‌وه‌ك به‌شێواز لاساییه‌كه‌ی فلاش باگ كه‌وا ئاماده‌كاری پێشوه‌خته‌ی زۆری بۆ ده‌كرا له‌ روناكی و ره‌نگ هه‌ست و سۆز و نواندا  ده‌كرێت بۆ ئه‌م شێوازه‌  له‌ پۆست مۆدێرنه‌دا پێناسی بۆ بدۆزینه‌وه‌ كه‌وا زۆرترین بابه‌ت بخه‌ینه‌ روو له‌كاتیكی پێوانه‌ییدا زۆر ته‌كنیكی خستنه‌ڕوه‌كان چڕ بكرێته‌وه‌ لێره‌ هه‌رجوانیه‌ك له‌ ده‌ق دا هه‌بێت زه‌فه‌ری له‌ده‌ستدانی به‌های خۆی پێنه‌برابێت و به‌شی زۆر به‌ر ده‌رهێنه‌ر ده‌كه‌وێت سه‌ره‌تا له‌ هه‌ڵبژاردنیدا و پاشان ئه‌م ده‌قه‌ خه‌یاڵیانه‌یه‌ باسیان له‌ رابردووه‌ خه‌یاڵی كاره‌كته‌ره‌ و كاره‌كته‌ری خه‌یاڵیش بوونی ده‌بێت له‌سه‌ر ته‌خته‌ پێویستی به‌ چاره‌سه‌ری هونه‌ری هه‌یه‌ له‌وێوه‌ داهێنان به‌رهه‌م دێت كه‌وا به‌ر له‌ تۆ كه‌سێك په‌ی پێ نه‌بردبێت.

Ktv

: دیكۆر

  كاتێك له‌ نمایشێك شتێكی زیاده‌ و بێ كه‌لك دێته‌ به‌ر چاو هه‌موو قورسای نمایشه‌كه‌ له‌ دیكۆر ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر پشتی بینه‌ر و له‌ توانای مانه‌وه‌و بینینی كه‌م ده‌كات جا زیاده‌ نه‌ مانای زیاده‌ڕۆیی یان به‌مانای رازاندنه‌وه‌ی بێ به‌كارهێنان هه‌روه‌ك ده‌رهێنه‌ری پۆڵه‌ندی ( جیزری كرۆتۆ فسكی) ( 1933/1999) له‌ یاداشته‌كانی له‌ كتێبێكدا به‌ ناوی به‌ره‌و شانۆی هه‌ژار) ده‌ڵێت: "شانۆ ده‌بێت ڕزگار بكرێت له‌م زیادانه‌ی شانۆ له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی كات به‌ خۆیه‌وه‌ی بینیوه‌  و هاتۆته‌ ناوی له‌ زۆر روو به‌ تایبه‌ت  دیكۆر جل و به‌رگ و ماكیاژ بۆ ڕزگاركردنیش پێویست به‌وه‌نابێت بیر بكه‌ینه‌وه‌ چی جوانه‌ بیكه‌ین به‌ڵكو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌بێت بیر بكه‌ینه‌وه‌ چ شتێك ناشرینه‌ نه‌یكه‌ین" ئه‌مه‌ به‌سه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌و زیادانه‌ی سه‌ر ته‌خته‌ وه‌رس بین كه‌وا  بینین و بیستنیان ته‌نگ  كردوه‌ به‌و زیادانه‌ی ئه‌رك و فه‌رمان وه‌رناگرن و هیچ مانه‌یه‌كی جوانی به‌ بینه‌ر نابه‌خشنه‌وه‌.

 له‌م نمایشه‌ ئه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی جوانی بۆ كرابوو دیكۆر بوو  كه‌بریتی  له‌ شێوه‌ به‌رجه‌سته‌كان كه‌ له‌ ژیانی تایبه‌تی كه‌سێك له‌ شوێنێنكی دیاریكراودا به‌كارین وه‌ك كورسی چێشتخانه‌ و دانیشتن به‌سێ چوار پارچه‌ مالێكی ته‌واو بێ كه‌م و كوڕ نیشانده‌دات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دواوه‌ی هه‌موولاكان ره‌ش داپۆشرابوون پانتایی گشتی وون كرابوو پانتای تایبه‌ت به‌ بابه‌ت  ده‌رخرابوو تابلۆ وێنه‌یه‌ك  دیكۆری ئه‌م نمایشه‌ بوو ئه‌مه‌ خێرای كاره‌كته‌ری نێوان دوو جیهانی ئێستای نمایش و ڕابردووی كه‌سایه‌تی به‌یه‌ك ده‌گه‌یاند به‌شیوازێكی  ئاسان له‌ جیبه‌جێكردندا هه‌روه‌ها به‌هانه‌ی دووباره‌بوونه‌وه‌ی ژیانی ئافره‌تیش بوو له‌ ماڵدا هه‌م ره‌نگ ساته‌ ده‌روونیه‌كان كاره‌كته‌ری ده‌خسته‌ ڕوو له‌لایه‌ن سۆزداریه‌وه‌ بۆ مێردی كۆچ كرودی هه‌م مانه‌وه‌ی سه‌رنج به‌سه‌ر ئه‌و شوێنه‌ی كه‌وا گفتو گۆی لێده‌كرێت ته‌نیا ئه‌و كه‌لو په‌لانه‌ی به‌شداری نواندن ده‌كه‌ن ده‌كه‌ونه‌ به‌ر چاو  وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌رێكه‌وت سه‌ردانێكی خێرای شوێنێك بكه‌ی دواتر نه‌زانی شوێنه‌كه‌ كۆێ یه‌ ته‌نیا ئه‌و شتانه‌ت ده‌كه‌وێته‌وه‌ یاد له‌ قسه‌كردندا كه‌وتۆته‌ به‌رچاوان  هاوكاری ده‌رهێنانیش بوو به‌هۆی راگرتنی سه‌ر ته‌خته‌ به‌ پاكی له‌ شتی زیاد و بێ كه‌لك  كه‌وا به‌كار نه‌یه‌ت یان فه‌رمان به‌قه‌د بوونی نه‌بێت له‌ سه‌ر ته‌خته‌ مۆسیقا نه‌بوونی ئاژاوه‌ی كاریگه‌ری ده‌نگ به‌سه‌ر ئارامی نمایش هه‌ڵبژاردنی مۆسیقایه‌كی كوردی له‌ چه‌ند جارێك دووباره‌بونه‌وه‌ چێژیش نۆی ده‌بوه‌وه‌ ئامێرێكی ناسك بۆ به‌ر گۆی كه‌وتن له‌ نێو هۆڵ دا جۆرێك له‌ زرنگانه‌وه‌ له‌م جۆره‌ ئامێره‌دا هه‌بوو سه‌نتور خۆی ده‌نگی جیاوزه‌ له‌ زه‌نگوڵه‌ و زه‌نگ به‌گشتی نزیكه‌ ئه‌م جۆره‌ ده‌نگانه‌ش له‌ سروشتی  ژیان  بۆ ئاگادركردنه‌وه‌ به‌كاردێت ئاگاداری كلیسا بۆ خودا په‌رستی ئاگاداری مرۆڤ بۆ هه‌موو بابه‌ته‌كان زۆر به‌ نه‌رمیو مه‌ودا بڕ ده‌گات به‌ گوێچكه‌دا له‌م نمایشه‌شدا هه‌مان ئه‌ركی ئاگادار كردنه‌وه‌ی خۆی ده‌بینی له‌ دابڕان له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناو قاوغی كه‌سایه‌تی خۆی واتا مه‌به‌ستمان كه‌سایه‌تی ئافره‌ته‌ كاتێك له‌ خه‌یاڵات و وڕێنه‌كانی ناخی خۆی دوور ده‌كه‌وته‌وه‌و ده‌گه‌ڕاییه‌وه‌ ئێستا ئه‌م زه‌نگه‌ش زۆر هاریكار بوو تاوه‌كو ئێمه‌ش له‌گه‌ڵیدا بگه‌ڕینه‌وه‌ هه‌مان سات.

Ktv

روناكی

ره‌نگ له‌ رووناكیدا  ئه‌ركی سه‌ره‌كی خۆی گێڕا كه‌وا رووناك كردنه‌وه‌ی سه‌رته‌خته‌ی شانۆ بوو بۆ به‌دیار كه‌وتنی ئه‌كته‌ر نه‌بوونی ره‌نگی زۆری رووناكی بووه‌ هۆی مانه‌وه‌ی وه‌ ئاگایی بیر وهۆشی بینه‌ر و نوقمی ساتی روداوه‌كان  نه‌كرا له‌گه‌ڵ بابه‌ت مایه‌وه‌  هاندرێكیش بوو بۆ گۆڕانی كه‌سایه‌تیه‌ درامیه‌كه‌ی پیاو له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ باسمان  جمشید بوو. 

نواندن :

سێ ئاكته‌ری كاره‌كته‌ری لایه‌ق به‌ ته‌مه‌ن و بیر و هۆش له‌ رووی كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕووداوه‌وه‌. وه‌ك جه‌سته‌ به‌ به‌هره‌ وه‌ك جورئه‌ت ئافره‌ت زۆر بوێر بوو هیچ به‌ربه‌ستێكی گه‌یاندنیان دروست نه‌كرد به‌ڵكو ئاماده‌یی ته‌واوی ئه‌كته‌ر وه‌ك راڤه‌كردنێكی ئاسایی بوو نه‌وك نواندێكی روون ده‌ق له‌سه‌ر شانۆ ده‌قی ئه‌كته‌ر بوو به‌ تایبه‌ت ساتی به‌زمه‌ سات هه‌موو ئه‌كته‌رێك توانای به‌ پێكه‌نین خستنی بینه‌رێكی هونه‌رمه‌ند و ڕۆشه‌نبیری نیه‌ له‌ ئاگای ته‌واوی خۆیدا نائاگای نیشانبدات و بینه‌ریش به‌ره‌و نائاگایی ببات به‌ڵام  نواندنێك هه‌یه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ئه‌كته‌ته‌وه‌ نیه‌ ئه‌مه‌ ده‌رهێنه‌ر سنوره‌كه‌ی بۆ ده‌كێشێت ئه‌میش ئه‌و هێله‌ گشتیه‌یه‌ له‌دوای سه‌ربه‌ستی ته‌واوی ئه‌كته‌ر له‌ نواندن سنوری به‌ كارهێنان دێت كه‌ ئه‌میان سننوره‌كه‌ ده‌رهێنه‌ر ده‌یكێشێت له‌وه‌یاندا زۆركات پارێزگاری له‌منی بینه‌رنه‌ده‌كرا بۆ ئه‌وه‌ی جوانی كاره‌كته‌ری خه‌یالی پیاو لای من بمێنێت له‌ده‌ست ده‌درا به‌هۆی تێكه‌لاوبونی دیالۆگ له‌گه‌ل ئه‌وانیتر  و به‌شداری پێكردنی راسته‌و خۆی ئه‌م كاره‌كته‌ره‌ خه‌یالیه‌ی له‌ هزری ئێمه‌ی بینه‌ر بنیاد ده‌نرا بۆ گوزارشت له‌ وێنه‌ خه‌یالیه‌ كانی كاره‌كته‌ری ژن   كاره‌كته‌ری  پیاو ئاماژه‌یی نواندنی بۆ ده‌كرد ئه‌مه‌ ڕاسته‌وخۆ به‌شداری پێكردن ڕاسته‌وه‌خۆی كاره‌كته‌ره‌ سه‌رابیه‌كه‌ی پیاوه‌ جه‌مشیده‌ له‌ هه‌ڵوێسته‌ هه‌نووكه‌یه‌كانی زه‌مه‌نی درامی بابه‌ته‌ كه‌ كه‌وا له‌نێوان ئافره‌ت و پیاوی كاره‌كته‌ری پیاوی سێیه‌م (. مسعود), دا هه‌بوون به‌نموونه‌ له‌ دیمه‌نی تردا ده‌ست ده‌برا بۆ به‌كارهێنانی ئێكسسوار و كه‌لو په‌لی سه‌رده‌می جیاوزی نیوان  كاته‌ درامیه‌كه‌ی نیوان كاره‌كته‌ره‌كان  وه‌ك به‌كارهێنانی ته‌لفۆن ئه‌مه‌ پچڕان نه‌بوو به‌ ته‌نها به‌ڵكوو هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی كاره‌كته‌ره‌ خه‌یالیه‌كه‌ی جه‌مشید بوو له‌ هزری ئێمه‌دا له‌ كۆتایشدا كه‌ ده‌خرێته‌وه‌ نێو تابلۆی تایبه‌ت به‌پرسه‌كه‌ی دوو پرسیار دێنه‌ پێشه‌وه‌ بۆچی وه‌ك  كاره‌كته‌رێك له‌سه‌ر ته‌خته‌نه‌ماوه‌ ئه‌گه‌ر به‌شێك بوو له‌ زه‌مه‌نی درامی بابه‌ت وبون به‌به‌شێك له‌ رسته‌قینه‌ ئه‌ی كه‌به‌شێك له‌م زه‌مه‌نه‌نه‌بوو بۆ شداری پێكرا زه‌مه‌نه‌ نه‌بوو بۆ به‌ شداری پێكرا له‌ ده‌ست لێدانی سینۆگارفیا و اكسسواری كاره‌كته‌ری زه‌مه‌نی راسته‌قینه‌ی درامی.

شانۆگه‌ری گرفته‌كانی پیاوێكی مردوو له‌ ده‌رهێنانی "ئیدریس شه‌وكه‌ت" بوو له‌ میانی شه‌شه‌مین فیسڤاڵی هه‌ولێر بۆ شانۆ نمایش كرا به‌رهه‌می شاری چه‌مچه‌ماڵ.

Ktv

ktv

كوردستان تیڤی/ كامران

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.