پیشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، له‌ناو بینای شاره‌وانی ڕانیه هاوڵاتییه‌ك دوای ئه‌وه‌ی كاری مامه‌ڵه‌كه‌ی ڕه‌تده‌كرێته‌وه، ئاگر له جه‌سته‌ی خۆی به‌رده‌دات و به‌هۆیه‌وه به‌شێكی زۆری جه‌سته‌ی ده‌سووتێت.
"دڵشاد ساڵح" ئه‌و هاوڵاتییه‌ی دوای ئه‌وه‌ی مامهڵكهی ڕایی ناكرێت له ناو بینای سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی ڕانیه ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا و ئێستاش به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر له نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی ڕانیه‌یه و به پێی ڕاپۆرتی پزیشكیش ڕێژه‌ی سووتاوییهكیه له %50 زیاتره و به‌شێكی زۆری جه‌سته‌ی سووتاوه.
به پێی زانیارییه‌كانیش هۆكاری خۆسووتاندنی دڵشاد ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌كه‌ی له لایه‌ن كارگێڕی شاره‌وانی ڕانیه‌وه كه ڕێگه‌یان پێنه‌داوه خانوو له‌سه‌ر زه‌وییه‌كی زیاده‌ڕۆ دروست بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.