قه‌یسی سه‌ره‌تا له وڵاتی چین هه‌بووه دواتر له ته‌واوی جیهان گه‌شه‌ی كردووه، ئه‌م میوه‌یه جگه له تامه خۆش و نایابه‌كه‌ی سوودێكی زۆری هه‌یه له رووی ته‌ندروستییه‌وه بۆ مرۆڤ.
گرنگترین سووده‌كانی قه‌یسی بریتین له:
- بینایی چاوه‌كانت به‌هێز ده‌كات و ده‌یپارێزێت له كزبوون.
- ڕێژه‌ی خوێن به‌رزده‌كاته‌وه‌و به‌سووده بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كه‌م خوێنن.
- ئاستی به‌رگری له‌ش به‌رز ده‌كاته‌وه له دژی نه‌خۆشییه‌كان.
- ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه كه‌م ده‌كاته‌وه.
- به‌شێك له ئه‌ندامه‌كانی له‌ش چالاك ده‌كات وه‌ك جگه‌ر و گورچیله.
- دوورت ده‌خاته‌وه له خه‌م و كه‌ئابه‌و ماندووبوون.
- قژ به‌هێز ده‌كات و ده‌یگه‌شێنێته‌وه.
- چاره‌سه‌رێكی باشی نه‌خۆشی ئه‌نیمیایه و رێژه‌ی ئاسنی خوێن به‌رز ده‌كاته‌وه.
- كاره‌كانی ریخۆله و گه‌ده چالاك ده‌كات و له قه‌بزی ده‌تپارێزێت و كرداری هه‌رس خێرا ده‌كات.
- قه‌یسی یارمه‌تی پێست ده‌دات كه تووشی قلێشان و چرچ و لۆچی نه‌بێت، چونكه بڕێكی زۆر ڤیتامین (A) تێدایه ده‌توانێت بیهارێت وه‌ك هه‌ویرێك بیده‌یت له پێست به‌تایبه‌ت ئه‌ژنۆ و ئه‌نیشك بۆ ماوه‌ی 30 خوله‌ك، دواتر به ئاوی شله‌تێن بیشۆ.
- به‌سووده بۆ خانمانی دووگیان و پاراستنی كۆرپه‌كه‌ی.
سه‌رچاوه/ زاری كرمانجی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.