مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی (جهژنا رۆژیێن ئێزی) پهیامێكی پیرۆزبایی بڵاوكردهوه كه ئهمهی خوارهوه دهقهكهیهتی:
جەژنی (رۆژیێن ئێزی) لە گشت خوشک و برا ئێزدییەکان پیرۆز دەکەم، هیوادارم ئەم جەژنە لە کەشێکی ئارام و پڕ لە شادیدا بەسەر ببەن.
حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە خزمەتکردنی خوشک و برا ئێزدییەکانمان و داکۆکیکردن لە مافەکانیان لە ژێر سایەی ئەو بەیەکەوە ژیانە ئاینیی و نەتەوەییەی لە هەرێمی کوردستاندا هەیە، هەموو هەوڵێکیش دەخاتەگەڕ بۆ ئەوەی خوشک و برا ئێزدییە ئاوارەکان بەسەربەرزی بگەڕێنەوە شوێنەکانیان و خزمەتێکی شایستەیان بکرێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2019/12/19

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.