له داهێنانێكی زانستی ته‌ندروستی نوێ‌دا ئه‌ندازیارى پزیشكى رزگار فاتحی خه‌ڵكی روژههلاتی كوردستان كه ئێستا دانیشتووی ئه‌ڵمانیایه، توانی گورچیله‌یه‌كی ده‌ستكردی زیره‌ك دابهێنێ كه نزیكه‌ی دوو ساڵه خه‌ریكی ئه‌م داهێنانه‌یه، ناوبراو به‌رده‌وامه له گه‌ڵ زانكۆكانی كۆلن و فرانكفۆرت و به‌رلین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م گورچیله‌یه بخه‌نه خزمه‌ت مرۆڤایه‌تی و ژیانی ملیۆنان كه‌س له جیهان رزگار بكه‌ن، ئه‌وانه‌ی تووشی نه‌خۆشی گورچیله‌ن، چیتر پێویستی به دانانی گورچیله‌ی كه‌سێكی تر نه‌كات و ئه‌م داهێنانه ببێته جێگره‌وه‌ی دانانی گورچیله بۆ نه‌خۆش.
له جیهاندا ملیۆنان كه‌س به‌ده‌ست نه‌خۆشی گورچیله ده‌ناڵێن و به‌م داهێنانه نوێ یه ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه ژیانی ئاسایی خۆیان .
له‌مباره‌یه‌وه ئه‌ندازیارى پزیشكى رزگار به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: ئه‌م داهێنانه وه‌كو قوناغی یه‌كه‌م سهركهوتوبووه و به هه‌ماهه‌نگی له گه‌ڵ زانكۆكانی ئه‌ڵمانیا ده‌خه‌نه خزمه‌ت مروڤایه‌تیدا .
هه‌روه‌ها رزگار له درێژه‌ی قسه‌كانی دا گوتی : من شانازی ده‌كه‌م كه كوردم و خه‌ڵكی كوردستان‌م ، هیوادارم به‌م داهێنانه بتوانم خزمه‌ت به نه‌خۆشه‌كانی گورچیله بكه‌م.
شایانی باسه ناوبرا ماوه‌ی سێ ساڵه چۆته ئه‌ڵمانیا و له دانیشتوی هه‌رێمی هێسنی ئه‌ڵمانیایه.

كوردستان تیڤی- به‌رلین
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.