Erbil 38°C یەکشەممە 17 ئایار 00:17

سه‌رۆک بارزانی: پارێزگاری له‌ پێکه‌وه‌ژیانی کوردستان ده‌که‌ین

سه‌رۆك بارزانی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی خوشك و برا ئێزدییه‌كان ده‌كات
کوردستان TV
100%

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە سه‌رۆك مەسعود بارزانی لە پەیامێكدا به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی "ڕۆژووی ئێزی"، پیرۆزبایی ئاراسته‌ی خوشك و برا ئێزدییه‌كان ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێ كوردستان وڵاتی برایەتی و پێكەوەژیانە، پاراستنی ئەو تەبایی و برایەتی و پێكەوەژیانە ئەرکێکی پیرۆزە و درێخی لێ ناکەن.

ئەمەی خوارەوە ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانییە:-

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی هاتنەوەی «جەژنی ڕۆژووی ئێزی»، گەرمترین پیروزبایی له خوشك و برایانی ئێزیدی لە كوردستان و سەرانسەری جیهان دەكەم.

هیوادارم ئەو جەژنە، شادی و ئارامی و بەختەوەریی بۆ خوشك و برا ئێزیدیەكانمان بهێنێت و کۆتایی بە ئازار و مەینەتییەکانیان بێت.

كوردستان وڵاتی برایەتی و پێكەوەژیانە و، پاراستنی ئەو تەبایی و برایەتی و پێكەوەژیانە ئەرکێکی پیرۆزە و درێخی لێ ناکەین.

جەژنتان پیرۆز و، ئومێد دەكەم هەمیشە جەژنەكانتان لە خۆشی و ئاشتیدا بكەنەوە.

مسعود بارزانی
19ـی 12ـی 2019

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.