Erbil 38°C دووشەممە 03 شوبات 10:03

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای زیاتر بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت

سزاكانیش دوو دادوەری شۆڕشی ئێران دەگرێتەوە
کوردستان TV
100%

وەزارەتی گەنجینەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا رایگەیاند، سزای نوێ بەسەر كۆماری ئێراندا دەسەپێنن و سزاكانیش دوو دادوەری شۆڕشی ئێران دەگرێتەوە.

وەزارەتی خەزێنەی ئه‌مریكا بڵاویكردوەتەوە "هەریەك لە دادوەران ئەبو قاسم سەڵاواتی و محەمەد مه‌غیسە دەكەونە بەر سزاكانی ئەمریكا، ئەوەش بە تۆمەتی ئەشكەنجەدانی هاوڵاتیانی ئێرانی و كەسانی دیكە كە خاوەنی زیاتر لە یەك رەگەزنامەن.

ئاماژە بەوەشكراوە" حكومەتی ئێران ئەشكەنجەی پارێزەران و رۆژنامەنوسان و چالاكوانانی سیاسی داوە، كە سەر بە كەمینە نەتەوەیی و ئایینیەكانن و زیندانیكراون و لێیاندراوە و تەنانەت لەسێدارەدراون.

پێشتریش برایان هۆك، نێردەی تایبەتی ئه‌مریكا  بۆ كاروباری ئێران رایگەیاند، ئەو سزا سەپێندراوانەی ئێران بە مەبەستی فشارخستنەسەر ئەو وڵاتە نیە، بەڵكو بۆ سنورداركردنی كارەكانیەتی لە بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆمی.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.