Erbil 38°C شەممە 16 ئایار 23:17

بەریتانیا داوای رێککەوتنی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەکات

بەریتانیا پاڵپشتی لە گفتوگۆکانی نێوان هەرێم و حکوومەتی عێراق ده‌كات
کوردستان TV
100%

کونسوڵی گشتی بەریتانیا داوای رێککەوتنی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی لە ناوچە کوردستانییەکان دەکات.

جەیمس سۆرنتۆن، کۆنسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەولێر رایگەیاند، دڵخۆشین بەم ئاستە ئۆتۆنۆمییەی هەرێمی کوردستان، بەریتانیا پاڵپشتی لە گفتوگۆکانی نێوان هەرێم و حکوومەتی عێراق بۆ چارەسەرکردنی تەواوی کێشەکانیان دەکات.

راشیگەیاند" دەبێ کێشەکانی پەیوەندیدار بە نەوت و داهاتەکەی و هەروەها پرسی بودجەش یەکلابکرێنەوە. دەبێ رێککەوتنی ئەمنی هەبێت بۆ ئەوەی هەماهەنگی نێوان پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان زیاد ببێت بۆ لەناوبردنی داعش لەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنی هەیە. دەبێ کێشە هەڵپەسێردراوەکانی پەیوەندیدار بە دەستووریشەوە چارەسەر بکرێن".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.