سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند كه خۆپیشانده‌ران ئاگریان له ژماره‌یه‌ك نووسینگه‌ی حزبی و حكوومی له شاری ناسرییه ناوه‌ندی پارێزگای زیقار به‌رداوه.
له‌وباره‌وه ئه‌فسه‌رێك له پۆلیسی زیقار به پله‌ی ملازم كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت گوتی: ده‌یان خۆپیشانده‌ر له شه‌قه‌كانی شاری ناسرییه ناوه‌ندی پارێزگای زیقار، ئاگریان له باره‌گای حزبی ده‌عوه به‌سه‌رۆكایه‌تی نوری مالیكی و باره‌گای رێكخراوی به‌در به‌سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری و باره‌گای عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق به‌سه‌رۆكایه‌تی قه‌یس خه‌زعه‌لی و باره‌گای فه‌وجی ئه‌ركه تایبه‌تییه‌كانی سه‌ربه وه‌زاره‌تی ناوخۆ و نووسینگه‌ی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكه، جه‌بار موسه‌ویان به‌رداوه.
به گوته‌ی سه‌رچاوه‌كه، رووداوه‌كه جگه له‌زیانی ماددی، زیانی گیانی به‌دواوه نه‌بووه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه خۆپیشانده‌ران وه‌ك تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له كوشتنی چالاكوانێكی خۆپیشاندانه‌كان، ئاگریان له‌و نووسینگه حزبی و حكوومیانه به‌رداوه.
ئه‌مه دووه‌مجاره كه له‌میانی خۆپیشاندانه‌كاندا، ئاگر له نووسینگه و باره‌گا حزبی و حكوومییه‌كاندا به‌ر ده‌درێت.
دوێنێ هه‌ینی، چالاكوانێكی خۆپیشاندانه‌كان له شاری ناسرییه له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه كوژرا.
به‌پێی ئاماره‌كانی كۆمیسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له عێراق، له ده‌ستپێكی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه له به‌غدای پایته‌خت و شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق كه له سه‌ره‌تای مانگی تشرینی یه‌كه‌می رابردووه‌وه تا ئێستا به‌رده‌وامه، ٤٩٦ كه‌س كوژراون و زیاتر له ١٧ هه‌زار كه‌سی دیكه له خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان برینداربوون
باره‌گاكاني حزبی ده‌عوه و رێكخراوی به‌ده‌ر و عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق به‌سه‌رۆكایه‌تی قه‌یس خه‌زعه‌لی و باره‌گای فه‌وجی ئه‌ركه تایبه‌تییه‌كانی سه‌ربه وه‌زاره‌تی ناوخۆ و نووسینگه‌ی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكه، جه‌بار موسه‌ویان به‌رداوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.