میكێل ئارتیتای ئیسپانی به‌فه‌رمی به ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ئارسناڵ ده‌ستنیشانكرا، له‌مباره‌وه ئیداره‌ی یانه له‌نده‌نیه‌كه ئاشكرای كرد كه گرێبه‌ستێكی بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ و نیو له‌گه‌ڵ ئارتیتا واژووكردووه‌و ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له ئه‌ركه نوێیه‌كه‌ی ده‌ستبه‌كار ده‌بێت
ئه‌مرۆ شه‌ممه له هه‌فته‌ی هه‌ژده‌می خولی ئینگلته‌را، ئارسناڵ له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی ڕووبه‌ڕووی ئێڤه‌رتۆنی میوانداری ده‌بێته‌وه‌و له‌م یاریه‌ش، فریدریك لیۆنبێرگ وه‌ك ڕاهێنه‌ری كاتی له سه‌رپه‌رشتی مه‌شقی گانارز به‌رده‌وام ده‌بێت و بۆ ڕۆژی دواتر ئارتیتا پۆسته نوێیه‌كه‌ی وه‌رده‌گرێت، له‌باره‌ی سه‌رپه‌رشتیكردنی مه‌شقی تیپی تۆپچیه‌كان، ڕاهێنه‌ره ئیسپانیه‌كه ڕایگه‌یاند كه هه‌ست ده‌كات گه‌ڕاوه‌ته‌وه ماڵه‌كه‌ی خۆی و ڕاهێنه‌رایه‌تیكردنی یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی وه‌ك ئارسناڵی وه‌ك به‌دیهێنانی خه‌ونێكی له‌مێژینه‌و شه‌ڕه‌فێكی گه‌وره بۆ خۆی وه‌سفكرد، گوتیشی، ده‌بێت ڕكابه‌ری له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی نازناوه گه‌وره‌كان بكه‌ین و بۆ ئه‌مه‌ش هه‌وڵده‌ده‌ین به شێوه‌یه‌كی تۆكمه خۆمان بۆ پێشبڕكێكان ئاماده‌بكه‌ین، من ده‌زانم ئامانجه‌كانمان به خێرایی به‌دی نایه‌ت، به‌ڵام تیپێكی باشمان هه‌یه‌و دڵنیام له‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوانه به‌ره‌و به‌دیهێنانی خه‌ونی هانده‌رانمان هه‌نگاوده‌نێین، جێگای باسه ئارتیتای ته‌مه‌ن سیی و حه‌وت ساڵ له كاروانی وه‌رزشی خۆیدا وه‌ك یاریزان له ڕیزی هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی بارسێلۆناو پاریس سانجێرمان و گلاسكۆ ڕێنجه‌رزو ڕیال سۆسیدادو ئێڤه‌رتۆن یاری كردووه، له ساڵی دووهه‌زارویازده‌ش په‌یوه‌ندی به ئارسناڵ كرد‌و پێنج ساڵ له ڕیزی یانه‌كه مایه‌وه‌و هه‌ر له‌م یانه‌یه‌داو له هاوینی ساڵی دووهه‌زاروشازده به یه‌كجاری وازی له یاریكردن هێناو بووه یاریده‌ده‌ری پیپ گواردیۆلای ڕاهێنه‌ری مانچسته‌رسیتی
ئارتیتا له‌م ئه‌ركه نوێیه‌یدا شوێنی ئونای ئیمرێی هاونیشتیمانیه‌كه‌ی ده‌گرێته‌وه كه له كۆتایی مانگی ڕابردوو له ڕاهێنه‌رایه‌تی ئارسناڵ دوورخرایه‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.