تۆبی ئه‌لدێر ڤیریڵدی به‌لجیكی و به‌رگریكاری یانه‌ی تۆتنهام گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ی بۆ چوار ساڵی دیكه درێژكرده‌وه
به‌رگریكاره‌كه له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ئه‌م هه‌واڵه‌ی بڵاوكردهوهو هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌شی ڕه‌تكرده‌وه كه گوایا به‌نیازه ڕیزی یانه له‌نده‌نیه‌كه به‌جێبهێڵێت، لای خۆشیه‌وه ئیداره‌ی تۆتنهام ئاشكرای كرد كه گرێبه‌ستی به‌رگریكاره به‌لجیكیه‌كه‌ی تا ساڵی دووهه‌زاروبیستوسێ درێژكردۆته‌وه، ئه‌لدێر ڤیریڵدی ته‌مه‌ن سیی ساڵ له ساڵی دووهه‌زاروپازده له یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریده‌وه په‌یوه‌ندی به تۆتنهام كرد‌و له ژێر سه‌رپه‌رشتی ماوریسیۆ پۆچیتینۆی ئه‌رژه‌نتینی و ڕاهێنه‌ری پێشووی سپێرز شوێنی خۆی له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یانه‌كه كرده‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.