Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 10:53

ئه‌نجوومه‌نى سه‌رکردایه‌تى که‌رکوک - گه‌رمیان سه‌ره‌خۆشی له‌خانه‌واده‌ی فه‌خری عومه‌ر شه‌ریف ده‌کات

خوای گەورە سەبووری ھەمووان بدات
کوردستان TV
100%


بۆ- بنەماڵەی خوا لێ خۆشبوو کاك  فه‌خری عومه‌ر شریف دکتۆری دەرمانسازی بەناو  بانگی کەرکوك.

بە بۆنەی کۆچی دوای کەسایەتی ناسراو و نیشتمان پەروەر و مرۆڤ دۆستی کەرکوك کاك فه‌خری  عومه‌ر شریف باوکی  دکتۆر چیاو و برای حاکم شێرکۆ بەناوی ئەنجومەنی سەرکردایەتی  کەرکوك -  گەرمیان سەرخۆشی  ئاراستەی بنەماڵە بەڕێزەکەی کاك فخری  و دۆست و برادەرانی و دانشتوانی کەرکوك  و خۆمان و گشت کوردستان دەکەین  بە لە دەستدانی کاسەیەتیەکی ڕەوشت بەرزی کەرکوك ، کاك فخری بەوە ناسراو بوو کە مرۆڤێکی زۆر جدی و پاك و ئەمین و بەتواناو بەوەفا بۆ کارەکەی و دۆستانی و نیشتمانەکەی و گشت ئەو  مرۆڤانەی ڕویان تێدەکرد .

 جێگای  کاکە فخری بەھەشتی بەرین بێت و خوای گەورە سەبووری ھەمووان  بداتەوە 

انا لله و انا الیە راجعون

د.كه‌مال كه‌ركوكی 
به‌رپرسى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تی كه‌ركوك - گه‌رمیانی پارتى دیموكراتى كوردستان 


 

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.