گه‌نجان و رۆشنبیرانی شاری سۆران، له خانه‌ی فه‌رهه‌نگی شین، به داگیرساندنی مۆم و خوێندنه‌وه‌ی شیعر و مۆسیقا‌و چه‌ند چاڵاكییه‌ك، شه‌وی یه‌ڵدا به‌رزڕاگیرا.
شه‌وی رابردوو كه شه‌وی یه‌ڵدا بوو، به درێژترین شه‌وی ساڵ دیاریكراوه، له‌خانه‌ی فه‌رهه‌نگی شین له‌شاری سۆران، له‌لایه‌ن ڕۆشنبیران و گه‌نجان و چاڵاكوانانی ده‌ڤه‌ره‌كه، چاڵاكییه‌كی تایبه‌ت ڕێكخرا به ئاماده‌كردنی شه‌و چهره و مۆسیقا و چه‌ند چاڵاكییه‌ك و شیعر خوێندنه‌وه".
شه‌وی یه‌ڵدا، له نیوه‌گۆی باكوری زه‌ویدا و له جوگرافیای كوردستاندا شه‌وی ٢١ له‌سه‌ر ٢٢ درێژترین شه‌و ئه‌بێت.
سه‌رچاوه/ زاری كرمانجی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.