Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 10:37

ته‌له‌ڤزیۆنی سووریا: له‌ رێگای فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وانه‌وه‌ هێرشکراوه‌ته‌ سه‌ر دامه‌زراوه‌ نه‌وتی و گازه‌ سرووشتییه‌کان

له‌ یه‌ك كاتدا
کوردستان TV
100%

ته‌له‌ڤزیۆنی ده‌وڵه‌تی سووریا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یكرد له‌ یه‌ك كاتدا له‌ رێگای فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه‌ هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ر پاڵاوگه‌یه‌كی نه‌وت و دوو دامه‌زراوه‌ی گازی سرووشتی سووریا له‌ پارێزگای حومس.

باس له‌وه‌شكراوه‌ به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه‌ ئاگر له‌ پاڵاوگه‌كه‌ی نه‌وت كه‌وتووه‌ته‌وه‌ و دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م ئاگره‌كه‌ دامركێندراوه‌ته‌وه‌.

وه‌زاره‌تی نه‌وتی رژێمی سووریا'ش ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ كه‌ به‌هۆی هێرشه‌كانه‌وه‌ یه‌كه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و دامه‌زراوانه‌ زیانیان به‌ركه‌وتووه‌ وهه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌و ئاگرانه‌ ده‌ده‌ن كه‌ له‌و دامه‌زراوانه‌ كه‌وتوونه‌ته‌وه‌.

تا ئێستا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی خۆی له‌ ئه‌نجامدانی هێرشه‌كان رانه‌گه‌یاندووه‌.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.