دانیشتوانی مه‌خموور و قه‌راج له رێگه‌ی مایكی كوردستان تیڤیه‌وه داوا له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن بۆ پاراستنیان دووباره هێزی پێشمه‌رگه بگه‌رێته‌وه ناوچه‌كه‌یان.
دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، جموجۆڵه‌كانی چه‌كدارانی سه‌ر به رێكخراوی تیرۆرستی داعش له سنووری قه‌زای مه‌خموور و قه‌راج زیادی كردووه.
دانیشتوانی مه‌خموور و قه‌راج رایده‌گه‌یه‌نن: بوونی ئه‌و هێزه عێراقیانه‌ی كه ئه‌ركی پاراستنی گیان و ماڵی هاووڵاتیانیان له ئه‌ستۆیه به گوێری پێویست نییه.
دانیشتوانی مه‌خموور ده‌شڵێن: ته‌نانه‌ت كه شه‌و دادێت دانیشتوانی ناوچه‌كه به ته‌مای خوا ده‌خه‌ون و رۆژ ده‌كه‌نه‌وه.
هاوكات له رێگه‌ی مایكی كوردستان تیڤیه‌وه داوا له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن بۆ پاراستنیان دووباره هێزی پێشمه‌رگه بگه‌رێته‌وه ناوچه‌كه‌یان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.