سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند كه له‌میانی شه‌ڕ و پێكدادانێكی نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش له سنووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین، چوار كارمه‌ندی ئه‌منی و یه‌ك تیرۆریستی داعش كوژراون.
نه‌قیب خه‌لیل سامه‌ڕائی، ئه‌فسه‌ر له پۆلیسی سه‌ڵاحه‌ددین، رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك تیرۆریستی داعش هێرشیانكردووه‌ته سه‌ر هێزه‌كانی پاسه‌وانی دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كان له‌ناوچه‌ی سه‌حل سه‌ر به ناحیه‌ی سینییه باكووری سه‌ڵاحه‌ددین.
خه‌لیل سامه‌ڕائی ئاماژه‌ی به‌وه‌یشكرد كه له‌میانی هێرشه‌كه‌دا، شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و تیرۆریستانی داعش روویداوه كه له‌ئاكامدا، چوار كارمه‌ندی ئه‌منی و یه‌ك تیرۆریستی داعش كوژراون.
ناوبراو باسی له‌وه‌شكرد كه دوای گه‌یشتنی هێزی پشتیوانی ئه‌منی بۆ ناوچه‌كه، تیرۆریستان هه‌ڵاتوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.