چالاكوانێكی مه‌ده‌نی رایگه‌یاند كه چالاكوان و پزیشك، عومه‌ر یوسف سوڵتانی دوای به‌جێهێشتنی گۆڕه‌پانی ته‌حریر ناوه‌ڕاستی به‌غدا، بێ سه‌روشوێن بووه و تا ئێستا چاره‌نووسی نادیاره.
دوێنێ شه‌ممه ناوه‌ندی نیما تایبه‌ت به مافه‌كانی مرۆڤ له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو كه پزیشك عومه‌ر یوسف سوڵتانی له شه‌وی هه‌ینی رابردووه له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له گۆڕه‌پانی ته‌حریر بۆ ماڵه‌كه‌ی بێ سه‌رشوێن بووه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، عومه‌ر یوسف سوڵتانی یه‌كێك بوو له‌و پزیشكانه‌ی كه هه‌ر له‌ده‌ستپێكی خۆپیشاندانه‌كاندا له گۆڕه‌پانی ته‌حریر خۆبه‌شخانه، خۆپیشانده‌ره برینداره‌كانی چاره‌سه‌ر كردووه.
لای خۆیه‌وه هاوسه‌ری عومه‌ر یوسف سوڵتانی، ساره تائی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له یه‌كێك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویكردووه‌ته‌وه كه هاوسه‌ره‌كه‌ی له رۆژی هه‌ینی رابردووه دوای به‌جێهێشتنی گۆڕه‌پانی ته‌حریر، بێ سه‌روشوێن بووه.
ئاماژه به‌وه ده‌كرێت كه له‌میانی خۆپیشاندانه‌كاندا، زنجیره‌یه‌ك كرده‌ی كوشتن و رفاندن دژبه چالاكوانانی خۆپیشاندانه‌كان له به‌غدای پایته‌خت و شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق ئه‌نجامدراون.
پشتبه‌ستن به ئاماره‌كانی كۆمیسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له عێراق له ده‌ستپێكی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه له به‌غدای پایته‌خت و شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق كه له سه‌ره‌تای مانگی تشرینی یه‌كه‌می رابردووه‌وه تا ئێستا به‌رده‌وامه، ٤٩٧ كه‌س كوژراون و زیاتر له ١٧ هه‌زار كه‌سی دیكه له خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.