به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم لیژنه‌ی نیشتمانی بۆ لێپیچینه‌وه له تاوانه‌كانی داعش و یۆنیتادا كۆبوونه‌وه‌ی دووه‌می له به‌غدا ئه‌نجامدرا.
رۆژی چوارشه‌ممه رێكه‌وتی 18/12/2019 كۆبوونه‌وه‌ی دووه‌می لیژنه‌ی نیشتمانی تایبه‌ت به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ تیمی لێكۆڵینه‌وه بۆ لێپیچینه‌وه له تاوانه‌كانی داعش (یۆنیتاد) سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران و ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دام و ده‌زگا ئه‌منی و ئیدارییه په‌یوه‌ندیداره‌كان و (كه‌ریم ئه‌حمه‌د ئه‌سعه‌د خان) سه‌رۆكی تیمی ناوبراو به‌سترا.
له‌م باره‌وه د. دیندار زێباری نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له لیژنه‌ی نیشتمانی تایبه‌ت به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ تیمی لێكۆڵینه‌وه بۆ لێپیچینه‌وه له تاوانه‌كانی داعش (یۆنیتاد) گوتی: تیمه‌كه به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ژماره (2379)ی ساڵی 2017 به سه‌رۆكایه‌تیی كه‌ریم ئه‌حمه‌د خان، ڕاوێژكاری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دامه‌زراوه به مه‌به‌ستی به‌دیكیۆمێنتكردنی تاوانه‌كانی تیرۆریستانی داعش، تیمی ناوبراو له 107 پسپۆڕ و شاره‌زای نێوده‌وڵه‌تی پێكهاتووه و ده‌ستی به كاره‌كانی كردووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه بڕیار وایه تیمێكی لێكۆڵه‌رانی عێراقی دابمه‌زرێت بۆ یارمه‌تیدانی (یۆنیتاد) له كاره‌كانی لێكۆڵینه‌وه و له‌سه‌ر ئاستی حكومه‌تی هه‌رێمیش لیژنه‌ی لاوه‌كی دامه‌زراوه دوای ده‌ستنیشانكردنی لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی نیشتمانی بۆ مه‌به‌ستی پاڵپشتی له ئه‌ركه‌كانی تیمی یۆنیتاد به‌شێوه‌یه‌كی پرۆفیشناڵی و كارا.
له لایه‌كی دیكه‌وه دیندار زێباری تیشكی خسته سه‌ر هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌م رووه‌وه و وتی: حكومه‌تی هه‌رێم هه‌نگاوی زۆری ناوه بۆ یارمه‌تیدانی قوربانیانی ده‌ستی داعش وه‌ك پێشوازی كردن و حه‌واندنه‌وه زیاتر له یه‌ك ملیۆن كه‌س له ده‌شتی نه‌ینه‌وا و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق به‌تایبه‌تی ئێزیدییه‌كان كه رووبه‌ڕووی ره‌فتاری نامرۆڤانه بوونه‌ته‌وه له‌سه‌ر ده‌ستی تیرۆریستانی داعش، و له‌م رووه‌وه چه‌ند لیژنه‌یه‌كی داناوه له‌وانه لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه له ڕێكه‌وتی 25/11/2014 بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و به‌دواداچوونی ئه‌و كه‌سانه‌ی له لایه‌ن تیرۆریستانی داعشه‌وه ڕفێنردراون، به مه‌به‌ستی ئازادكردنیان و دابینكردنی شوێنی حه‌وانه‌وه بۆیان و دووباره شیاندنه‌وه‌یان و له‌م رووه‌وه تا رێكه‌وتی تا رۆژی 10/12/2019 ژماره‌ی رزگار كراوه‌كان بریتی بوو له (3528) كه‌س، له‌وانه (1199)ئافره‌ت، (339) پیاو، (1040) منداڵی كچ، (950) منداڵی كوڕ و تا ئێستاش (2889)یان ئازاد نه‌كراون له‌وانه (1309) مێ، (1580) نێر، هه‌روه‌ها زیاتر له (2000) رزگاربووی دیكه نێردراون بۆ وڵاتی ئه‌ڵمانیا به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر كردن به‌پێی رێكه‌وتنێكی نێوان حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا و حكومه‌تی هه‌رێم.
له كۆتاییدا دیندار زێباری نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له لیژنه‌ی نیشتمانی تایبه‌ت به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ تیمی لێكۆڵینه‌وه بۆ لێپیچینه‌وه له تاوانه‌كانی داعش (یۆنیتاد) ئاماژه‌ی به لایه‌نی یاسایی بۆ یارمه‌تیدانی قوربانیان داعش دا ووتی: له رووی یاساییه‌وه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاوكاری زۆری رزگاركراوانی ده‌ستی داعشی كردووه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری (٥١٧٠)ی له رۆژی 2014/8/21 بۆ پێكهێنانی سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه له تاوانه‌كانی داعش، هه‌روه‌ها ده‌سته‌ی لێكۆڵینه‌وه و كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه چاره‌سه‌ر كردن ولیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت به دیكیۆمنت كردنی تاوانه‌كانی داعش دامه‌زراوه و تا ئێستا (٢٦٠٠) كه‌یسی رفێندراوانی ئێزیدی، كریستیان، شه‌به‌ك و توركمان ته‌واو بووه و زیاتر له (٣٠٠٠) كه‌یس له لێكۆڵینه‌وه‌دایه و له‌رووی ده‌روونی و یاساییه‌وه (١٢٧٨) ئافره‌ت له سه‌نته‌ری راوێژكاری پارێزگای دهۆك چاره‌سه‌ر كراون، بۆیه پێویسته تیمی یۆنیتاد ئه‌و هه‌وڵانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌به‌رچاو بگرێت و سوود له‌و داتایانه وه‌ربگرێت له ئه‌نجامدانی كاره‌كانیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.