شه‌قامی ره‌شید ناوه‌ڕاستی به‌غدا كه له‌میانی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا، گۆڕه‌پانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه و پێكدادانی نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌ران بوو، به‌ڵام له‌ئێستادا ره‌وشی شه‌قامه‌كه هێوربووه‌ته‌وه و سه‌قامگیره.
شه‌قامه‌كه ده‌كه‌وێته نێوان گۆڕه‌پانی ته‌حریر و ناوچه‌ی سنه‌ك نزیك پردی ئه‌حرار كه ئه‌و ناوچانه‌ش، ناوه‌ندی خۆپیشاندانه‌كانی دژبه حكوومه‌ت و پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كانه.
له‌وباره‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی به‌غدا له لێدوانێكدا رایگه‌یاند كه خۆپیشانده‌ران له پردی ئه‌حرار و گۆڕه‌پانی وه‌سبه تا ده‌گاته ناوچه‌ی حافز قازی به ئاراسته‌ی گۆڕه‌پانی ته‌حریر دووركه‌وتوونه‌ته‌وه.
گوتیشی: به‌م زووانه پردی ئه‌حرار به رووی هاتوچۆدا ده‌گرێته‌وه، جگه له‌وه‌یش له‌ئێستادا ره‌وشی گۆره‌پانی وه‌سبه و ره‌شید ئاسایی بوونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زۆری فرۆشگا له شه‌قامی ره‌شید به رووی كڕیاراندا كراونه‌ته‌وه.
له‌میانی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا، شه‌قامی ره‌شید گۆڕه‌پانی رووبه‌ڕووبووونه‌وه‌ی نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌ران بوو.
شایانی باسه شه‌قامی ره‌شید یه‌كێك له كۆنترین شه‌قامه‌كانی ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدایه كه له سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی عوسمانیی له ١٩٠٨دا، دروستكراوه و دواتر له‌ناو جه‌رگه‌ی شاره‌كه‌دا، بووه بازاڕێكی سه‌ره‌كی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.