ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 22ـی 12ـی 2019 له سه‌لاحه‌ددین سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی پێشوازی له محه‌ممه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد.
له دیداره‌كه‌دا كه د. فواد حوسێن وه‌زیری دارایی حكوومه‌تی عێراق ئاماده‌ی بوو، بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهات و گۆڕانكارییه‌كان له پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق تاوتوێ كرا. هه‌روه‌ها بیروڕا له‌باره‌ی ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ری بۆ قه‌یرانی ئێستای عێراق و پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ ئاڵوگۆڕ كرا.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ڕۆشنایی خرایه سه‌ر بابه‌تی گۆڕینی یاساكان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به تایبه‌ت یاسای تازه‌ی هه‌ڵبژاردن و هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك پێویسته له ئاراسته‌ی خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتیان و وڵات بێت.
بارودۆخی سیاسیی له ئاستی هه‌رێمایه‌تی و ناوچه‌یی ته‌وه‌رێكی تری ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.