Erbil 38°C دووشەممە 23 شوبات 08:38

کێشە و گرفت و چارەسەرکردنی پێوەری ئاوی ماڵان تاوتوێکرا

پارێزگاری هەولێر و وەزیری شارەوانی كۆبوونه‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%


جێبەجێکردنی پرسی بەستنی پێوەری ئاو و رسومات و داکۆکیکردن لە بەستنی پێوەری ئاو پارێزگاری هه‌ولێر و وه‌زیری شاره‌وانی كۆبوونه‌وه‌.

د.فرسەت سۆفی پارێزگای هەولێر لە دیوانی پارێزگای پێشوازی لە ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان و شاندێکی یاوەری کرد کە پێکهاتبوو لە بریکاری وەزیر و بەڕێوەبەرەگشتیەکانی ناودیوانی وەزارەتی شارەوانی و بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆ.

لەکۆبوونەوەیەکدا کە د.عەبدولحەکیم خەسرۆ سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و جێگری پارێزگاری هەولێر و قائیمقامی قەزای ناوەندی ئامادەی بوون، باس لە هەماهەنگی نێوان وەزارەتی شارەوانی و گەشت گوزار و پارێزگای هەولێر کرا بۆ جێبەجێکردنی پرسی بەستنی پێوەری ئاو و رسومات و داکۆکیکردن لە بەستنی پێوەری ئاو، هەروەها كێشە و گرفت و چارەسەركردنی پێوەری ئاوی ماڵان بە جۆرێك كە هاووڵاتییان زیانمەند نەبن خرایە بەرباس و گرنگی بەستنی پێوەری ئاو و كاركردن بە پێوەری ئاوی ماڵان بۆ رێگریکردن لە بەفیڕۆنەدان و پاراستنی ئاو وەک سامانێكی نیشتمانی کە نابێت بە فیڕۆبدرێت تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.

لایەن خۆیەوە پارێزگاری هەولێر لە سەر ئاستی پارێزگا و تەواوی قەزا و ناحیەکان ئامادەیی هەموو هاوكاری و هەماهەنگییەكی نیشاندا لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی بەستنی پێوەری ئاو و جەختی لە پێویستی هەماهەنگی زیاتری نێوان پارێزگای هەولێر و وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەموو رووێكەوە کردەوە.

لەکۆتایی کۆبوونەوەکەشدا تیشک خرایە سەر پڕۆژەی ئاوەڕۆیی هەولێر وەک پڕۆژەیەکی ستراتیژی و گرنگ کە بەمنزیکانە دەست دەکرێت بە قۆناغی تاقیکردنەوەی لە یەکێک لەگەڕەکەکانی شاری هەولێر.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.